میسر و دانیمارک جەخت لەسەر پێویستی جێبەجێکردنی تەواوی ئاگربەستی غەززە دەکەنەوە
عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆک کۆماری میسر و مێت فرێدریکسن، سەرۆکوەزیرانی دانیمارک ڕۆژی سێشەممە پێداگرییان کرد لەسەر پێویستی جێبەجێکردنی تەواوەتی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە و دەستپێکردنی ئاوەدانکردنەوەی بەبێ ئاوارەبوونی هاووڵاتییە فەلەستینییەکانی.
ئەمەش لەکاتی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا هات کە سیسی لە فرێدریکسنەوە پێگەیشت، دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لێدوانەکانی نوێکردەوە کە داوای ئاوارەبوونی فەلەستینیەکانی غەززەی کرد بۆ میسر و ئوردن، کە قاهیرە و عەمان بە توندی ڕەتیانکردەوە.
سەرۆکایەتی میسر لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر "هەموو لایەنەکانی هاوبەشی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵات کردووە، بەتایبەتی لە بوارەکانی ئابووری و وەبەرهێنان".
سەبارەت بە غەززە، جەختیان لە "پێویستی جێبەجێکردنی تەواوەتی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە سێ قۆناغەکەیدا، ئاڵوگۆڕی ئازادکردنی بارمتە و دیلەکان، و ئاسانکاری بۆ هاتنە ناوەوەی هاوکارییە مرۆییەکان کردۆتەوە بۆ کۆتاییهێنان بەو دۆخە مرۆییە کارەساتبارەی کە خەڵکی کەرتەکە تووشیان بووە.
