دوای 14 ڕۆژ، مانگرتنی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران له سلێمانی کۆتاییهات
دوای 14 ڕۆژ، مانگرتنی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران له سلێمانی کۆتاییهات و مانگرتوان دەبرێنە نەخۆشخانە و چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ ده‌كرێت، ئه‌وان ده‌ڵێن، له ژێر فشاری هیچ لایه‌نێكدا مانگرتن ناشكێنن به‌ڵكو له‌سه‌ر داوای هاوڵاتیان بڕیاره‌كه‌یان داوه.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سه‌دان هاوڵاتی له شاری سلێمانی چونه لای به‌رده‌م خێمه‌ی مانگرتوان و داوایان لێ‌كردن كه مانگرتن بشكێنن، دوای تاوتوێكردنی پێشنیاره‌كه له ژێر خێمه‌ی مانگرتوان بڕیاره‌كه ڕاگه‌یه‌ندرا.
مانگرتوان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایانگه‌یاند، "بڕیارماندا مانگرتنه‌كه‌مان هه‌ڵپه‌سێرین، ئێمه به‌پێوه‌ین و ڕێگه‌ی دیكه ده‌گرینه‌به‌ر، ئه‌وانه‌ی پێیانوایه ده‌توانرا كاری دیكه بكرێت ده‌توانن بیكه‌ن و لایه‌نه‌كان ده‌توانن په‌رله‌مانتاران بنێرین و له په‌رله‌مان مانگرتن ڕابگه‌یه‌نن".
بڕیاره‌كه‌ی مانگرتوانی سلێمانی دوای 14 ڕۆژ مانگرتن له خواردن و خواردنه‌وه هات كه له‌به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له شاری سلێمانی خێمه‌یان هه‌ڵدا، داوای موچه‌كانیان و باشكردنی دۆخی ژیانیان ده‌كرد.
