هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا زیادبوونێکی بەرچاوی تۆمارکردووە
بەڕێوبەرایەتی زانیاری وزەی ئەمریکا ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، کە عێراق لە مانگی تشرینی دووەمی 2024دا زیاتر لە 8 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو هەناردە کردووە بۆ ئەمریکا کە بەراورد بە مانگی پێشوو زیادبوونێکی بەرچاوی تۆمارکردووە.
بەڕێوبەرایەتییەکە لە راپۆرتەکەیدا دەڵێت، عێراق لەماوەی مانگی ڕابردوودا نزیکەی 8.51 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو و بەرهەمی نەوتی هەناردە کردووە، بەراورد بە 6.8 ملیۆن بەرمیل لە مانگی تشرینی یەکەمدا (مانگی 10ی 2024)، ئەمەش ڕەنگدانەوەی گەشەی هەناردەکردنی عێراق بۆ بازاڕەکانی ئەمریکایە.
بەگوێرەی داتاکان، کۆی هەناردەکردنی نەوتی خاوی عێراق بۆ ئەمریکا گەیشتووەتە 6 ملیۆن و 718 هەزار بەرمیل و هەناردەکردنی بەرهەمە هاوشێوە نەوتییەکان گەیشتووەتە 1 ملیۆن و 792 هەزار بەرمیل کە 1 ملیۆن و 788 هەزار بەرمیل نەوتی چڕ نەکراو و چوار هەزار بەرمیل نەوتی ماوە.
شایەنی باسە، هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لەم ساڵانەی دواییدا بە بەردەوامی زیادیکردووە و لەچەند مانگێکدا گەیشتووەتە ئاستێکی پێوانەیی بەهۆی بەرزبوونەوەی بەرهەمی نەوتی عێراق و زیادبوونی خواست لەسەر نەوت.
ئەم بازرگانییە نەوتییە یارمەتیدەرە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات و هەروەها ڕۆڵی لە سەقامگیرکردنی بازاڕەکانی وزەی جیهانی دەدرەوشێتەوە.
