مەسرور بارزانی: هەسەدە بەتەنها نوێنەرایەتیی کوردی سووریا ناکات
سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پشتیوانی لە بەشداریکردنی کورد لە پڕۆسی سیاسیی سووریا دەکەین و دەشڵێت: "هەسەدە بە تەنها نوێنەرایەتیی تەواوی کورد لە سووریا ناکات".
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ماوە بۆ درێژکراوی هەرێمی کوردستان لەمیانی چاوپێکەونێكدا لەگەڵ كەناڵی (ئەلعەرەبییە)، لەبارەى دوایین پێشهاتە سیاسییەکانى سوریاوە، ڕایگەیاند” پاڵپشتیی تەواوەتی لە بەشداریکردنی کورد لە پڕۆسەی سیاسیی لە سوریادا دەکەن”.
سەبارەت بە بەشداری كورد لە داهاتووی سووریا سەرۆكی حكومەتی ماوە بۆ درێژکراوی هەرێم دەڵێت، "هێزەکانی سووریای دیموکرات-هەسەدە، بە تەنها نوێنەرایەتیی تەواوی کوردان لە سووریا ناکات و پێویستە هەمو لایەنە کوردییەکان پێکەوە بەشداریی بکەن"، ئەوەش وەک ئاماژە بە ئەنجومەنی کوردی سووریا-ئەنەکەسە، کە بە باڵی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕۆژئاوای کوردستان و سووریا دادەنرێت.
