هەولێر... دەستگیرکردنی چەند تۆمەتبارێکی کێشەی کۆمەڵایەتی
ئەمڕۆ یەکشەممە،بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، دەستگیرکردنی چەند تۆمەتبارێکی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی راگەیاند"،ئاماژەی بەوەکرد بەهۆی دەمەقاڵی نێوان دووبنەماڵە تەقە بەشێوەیەکی هەڕەمەکی کراوە".
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، ئەمشەو لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، چەند تۆمەتبارێکیان بە تۆمەتی تەقەکردنی بەشێوەیەكی هەڕەمەكی دەستگیر کرد.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو تۆمەتبارانە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەگەڵ لایەنی بەرامبەریان دەبێتە دەمەقاڵییان و لە ئەنجامدا توندوتیژیی لێدەکەوێتەوە و ئەمایش بە شێوەیەکی هەرەمەکی تەقە لە لایەنی بەرامبەر دەکەن.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر باسی لەوەشكردوە، پێویستە لە کاتی بونی کێشەدا پەنا نەبەنە بەر توندوتیژی و تۆڵەسەندنەوە، بەڵکو پەیوەندی بە پۆلیسەوە بکەن، تاکو لە ڕێگای پۆلیسەوە کێشەکانیان بۆ یەکلایی بکەنەوە و مافەکانیان بۆ بگەڕێندرێتەوە.
جەختیش دەکەینەوە، هەر کەسێک توندوتیژی ئەنجام بدات و تەقە بکات، ڕوبەڕوی یاسا دەکرێتەوە و دەدرێتە دادگا.
