هەرسێ یاسا مشتومڕاوییەکان لە ڕۆژنامەی وەقایعی عێراقی بڵاودەکرێتەوە
هەرسێ یاسای هەمواری یاسای باری کەسی و لێبوردنی گشتی و هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕی حزبی بەعس لە ڕۆژنامەی وەقایعی عێراق بڵاوکرایەوە و خرایە بواری جێبەجێ کردن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه هەرسێ یاسای ژمارە (1-2-3)ـی ساڵی 2025ـی تایبەت بە هەمواری یاسای باری کەسی و لێبوردنی گشتی و هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕی حزبی بەعس لەڕۆژنامەی وەقایعی عێراق بڵاوکرایەوە و خرایە بواری جێبەجێ کردن.
جێبه‌جێكردنی هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕی حزبی بەعس بۆ كورد گرنگه به‌تایبه‌تی كه ژماره‌یه‌كی زۆری زه‌وی جوتیارانی كورد له كه‌ركوك و ناوچه جێناكۆكه‌كان ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه و رێگه نادرێت كاری تیادا بكه‌ن.
سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی بڵاویكرده‌وه، "یاسای ژمارە (3)ی ساڵی 2025 یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی بەعسی لەناوچو، گێڕانەوەی زەوی و زار بۆ خاوەنەکانیان، چوەبواری جێبەجێکردن و لە وەقایعی عێراقی بڵاوبوەوە".
