بەهۆی ستایشکردنی گۆری سەدام حسێن ..فەرمانی دەستگیركردن بۆ بانگۆازێک دەرچوو
ئەمڕۆ سێشەممە، دادگای بەرایی كەلار لەسەر سكاڵای كەسوكاری شەهیدان فەرمانی دەستگیركردنی بۆ عومەر فەقێ دەركرد.
ئەکرەم ساڵح ڕەشید، سەرۆکی کۆمەڵەی داکۆکیکار لە پرسی ئەنفال ڕایگەیاند، دوای ئەوەی ژمارەیەكی بەرچاو لە كەسوكاری ئەنفالكراوان و تاقانەكانی ئەنفال و هەر (5) ڕێكخراوەكەی بواری جینۆساید لەگەرمیان و نووسەر و چالاكوانی جینۆساید لەبەردەم دادگای كەلار لەدژی قسەكانی عومەر فەقێ كۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان پیشاندا، دواتر لە ڕۆژی 10-2-2025 سکاڵایان دژی تۆمارکرد.
ڕاشیگەیاند، ئەمڕۆ دادگای کەلار بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ناوبراو دەرکرد.
عومەر فەقێ، بانگخواز لێدوانێكی پێشووی دەربارەی سەدام حسێن، سەرۆكی لەسێدارەدراوی ڕژێمی پێشووی عێراق، كە “ڕەحمەت”ی بۆ گۆڕەكەی ناردبوو، كاردانەوەی لێكەوتەوە و لەلایەن كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و بەشێكك لە سیاسییەكانەوە بە توندی بەرەوڕووی وەستانەوە و لە دادگا سكاڵای لەسەر تۆماركرا.
