سلێمانی... داوا لە بریکارەکانی دابەشکردنی خۆراک دەکرێت کە ژمارەی بانکی بکەنەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە،بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی خۆراکی سلێمانی ،داوای لە بریکارەکانی دابەشکردنی خۆراک کرد بەزووترین کات سەردانیان بکەن بەمەبەستی کردنەوەی ژمارەی بانکی بۆیان.
بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی خۆراک لە سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە، تیایدا هاتووە: ئاگاداری هەموو ئەو بریکارانەی ناوشار و دەرەوەی شار دەکەین کە تا ئێستا ژمارە بانکیان نەکردووەتەوە، بە زوویی سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بکەن بۆ ئەوەی ژمارە بانکیان بۆ دروست بکەن.
ئاماژەی بەوەش کردووە، “لەبەر بەرژەوەندی گشتی و بریکارەکانمان بڕیارماندا ماوەی کردنەوەی ژمارە بانکی بۆ بریکارەکانی خۆراک تا سەرەتای مانگی نیسان (مانگی چوار) درێژ بکەینەوە، هەر بریکارێک تا ئەو وادەیە سەردانمان نەکات لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ دەکرێت”.
پێداویستییەکانی کردنەوەی ژمارە بانکی بۆ بریکارەکانی خۆراک:
1- دوو وێنە
2- کارتی نیشتمانی
3- پێناسی بریکاری
4- کارتی زانیاری.
