ئاسایشی سعوودیە دوو ئافرەت و پیاوێکی دەستگیرکرد بەهۆی ئەنجامدانی تاوانی "بەدڕەوشتی"
ئاسایشی گشتی وڵاتی سعوودیە ڕایگەیاندووە، کە 3 هاوڵاتی بیانی (پیاوێک و دوو ژن) لە ناوچەی قەسیم دەستگیرکردووە و دەڵێت: بەتۆمەتی "لەشفرۆشی و کاری بەدڕەوشتی دەستگیرکراون".
ئاسایشی گشتی سعوودیە لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی، "پۆلیسی ناوچەی قەسیم بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی گشتی ئاسایشی کۆمەڵگە و بەرەنگاربوونەوەی تاوانەکانی قاچاخی مرۆڤ، 3 هاوڵاتی بیانیان دەستگیرکردووە کە پیاوێک و دوو ئافرەتن، بە تۆمەتی لەشفرۆشی و کاری بەدڕەوشتی.
https://x.com/security_gov/status/1891789981238145377?ref_src=twsrc%5Etfw%7Ctwcamp%5Etweetembed%7Ctwterm%5E1891789981238145377%7Ctwgr%5E794b0946e917335f0dcf543de1a23ad00ea9aff8%7Ctwcon%5Es1_c10&ref_url=https%3A%2F%2Farabic.cnn.com%2Fmiddle-east%2Farticle%2F2025%2F02%2F18%2Fsaudi-arabia-arrests-3-expats-practicing-prostitution
ئاسایشی گشتی سعوودیە ئەوەشی خستەڕوو، "دەستگیرکراون و ڕێوشوێنی یاساییان لەدژیان گیراوەتەبەر و کەیسەکەیان ڕەوانەی داواکاری گشتی کراوە".
