کەشناسی هەرێم بڕی باران بارینی ١٢ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە
ئەمڕۆ هەینی ،بەرێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم بڕی باران بارینی ١٢ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، زۆرترین بڕی باران لە ناوچەی مێرگەسووری سەر بە پارێزگای هەولێر بووە بە بڕی ٦١ ملیم.
کەشناسی هەرێم بڕی بارانبارینی ناوچە جیا جیاکانی هەرێمی لە کاتژمێر ٩ـی دوێنێ بەیانی تاکو کاتژمێر ٩ـی بەیانی ئەمرۆی بڵاوکردەوە لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک و کەرکوک و هەڵەبجە.
ئاماژەی بەوەشکرد، زۆرترین بڕی باران لە ناوچەی مێرگەسووری سەر بە پارێزگای هەولێر بووە بە بڕی ٦١ ملیم و کەمترین بڕی بارانیش لە حاجی ئۆمەران بووە نزیکەی ٣ ملیم باران باریوە.
بری باران بارین لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:
هەولێر: ١٨.٣ ملیم
سۆران: ٢٤.٦ ملیم
شەقڵاوە: ٢٩.٥ ملیم
میرگەسوور: ٦١ ملیم
سلێمانی: ١١.٤ ملیم
چەمچەماڵ: ١٦.١ ملیم
دوکان: ١٥.٢ ملیم
رانیە: ١٦.١ ملیم
قەڵادزێ: ١٩ ملیم
پێنجوێن: ١٥.٨ ملیم
دهۆک: ٢٧.٩ ملیم
زاخۆ: ٢٣.٢ ملیم
ئاکرێ: ٢٦.٢ ملیم
کەرکوک: ١٠.٨ ملیم
کەلار: ١٠ ملیم
خانەقین: ٨ ملیم
هەڵەبجە: ١٦.٥ ملیم
تەوێڵە: ٢٧ ملیم
بیارە: ١٤.٥ ملیم
