بوومەلەرزەیەک لەنزیک شارۆچکەی بەدرە و پارێزگای ئیلام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان تۆمارکرا
بەرێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق کەمێک پێش ئێستا ڕایگەیاند، کە بوومەلەرزەیەک له نزیک سنووری عێراق و ئێران له پارێزگای واست لەنێوان شارۆچکەی بەدرە و پارێزگای ئیلام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان تۆمارکرا.
بەرێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی لە وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ هەینی 21ـی شوباتی 2025 رایگەیاندووە، بوومەلەرزەیەک به گوڕی 3.3 پله لەسنووری پارێزگای واست تۆمار کراوە.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاندووە، کە بوومەلەرزەیەک نزیکەی 60 کیلۆمەتر لە شاری کوت لە پارێزگای واست لەسەر سنووری عێراق و ئێران ڕوویدا و هێزەکەی گەیشتووەتە 3.3 پلە.
هەروەها لە ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق (یەکێک لە پێکهاتەکانی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق) هاتووە، ئەو بوومەلەرزەیەی کە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی کاتژمێر 5:46:44 خولەک ڕوویدا، هاوڵاتیان هەستیان پێکردووە و لەهەر پێشهاتێکی تردا ئاگادارتان دەکەینەوە.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق دەشڵێت، کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک لە هەمان شوێن تۆمارکراوە بە گوڕی 3.6 پلە.
