سودانى جەخت لە پەلەکردنی دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم دەکاتەوە
نێچیرڤان بارزانی، سهرۆكی ههرێمی كوردستان و محهمهد شیاع سودانی، سهرۆك وهزیرانی عێراق كۆبونهوه و جەختیان لەوە کردەوە کە پێویستە کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان دهستبكهنهوه بە بەرهەمهێنانی نەوت و دوبارە هەناردەکردنەوەی لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە.
نوسینگهی سهرۆك وهزیرانی عێراق بڵاویكردهوه، محەمەد شەیاع سودانی ئهمڕۆ شهممه پێشوازی لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان كرد و گرنگترین دۆسیە و بابەتەکانی سەر ئاستی نیشتمانیان تاوتوێکرد و بەدواداچونیان بۆ بەرەوپێشچونی جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت لەبوار و کەرتە جیاجیاکاندا کرد.
سودانی ئاماژەی بە گرنگی بەردەوامبون لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنە هاوبەشەکان کرد، بەتایبەتی لەبەر ڕۆشنایی پەسەندکردنی دوایین هەمواری یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە، بەشێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندیی نیشتمانی بکات و ئابوری عێراق بەهێز بکات و پێداویستییەکانی گەلەکەمان بەدی بهێنێت.
له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتوه، جهخت كرایهوه لهسهر ئهوهی كه پێویستە کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان دهستبكهنهوه بە بەرهەمهێنانی نەوت و دوبارە هەناردەکردنەوەی لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە.
لە لای خۆیەوە نێچیرڤان بارزانی جەختی لەسەر بەردەوامی پەیوەندی و هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی کردەوە، بەمەبەستی هەماهەنگی باڵا لە هەمو بوارەکانی خزمەتگوزاری و ئابوریدا، لەچوارچێوەی گەشەپێدان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و چەسپاندنی سەقامگیری.
