بافڵ تاڵەبانی: نابێت گەلی کورد پەراوێزبخرێت و پێویستە بەشداری راستەقینە بکات لە بنیادنانی سووریا
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد، لە دیدارێکدا دواین پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە گفتوگۆی لەبارەوە کرا.
بافڵ تاڵەبانی سەبارەت بە دۆخی سووریا و رۆژئاوای کوردستان دووپاتی لە پاراستنی مافی هەموولایەک لە چوارچێوەی دەستوورێکی نوێدا کردەوە کە ببێتە مایەی ئارامی و کۆتاییهێنان بە نەهامەتییەکان و رایگەیاند، نابێت گەلی کورد پەراوێزبخرێت و پێویستە بەشداری راستەقینە بکات لە بنیادنانەوەی سووریادا و هەر هەوڵێکیش لە دەرەوەی ئەم ویستە بە زیان بۆ وڵاتەکە دەشکێتەوە.
هەر لە دیدارە بەهۆی کۆتاییهاتن بە ئەرکەکەی لە عێراق، تاڵەبانی هیوای سەرکەوتنی بۆ ستیڤن هیچن لە ئەرکی داهاتوویدا خواست و پابەندبوونی یەکێتیی دووپاتکردەوە بە پەرەپێدانی بەها هاوبەشەکان لەگەڵ بەریتانیادا بە شێوەیەک ببێتە مایەی بەهێزترکردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان.
