بەڕێوبەرایەتی پەروەردەى سلێمانى لەبارەی پشووی ڕۆژی یەکشەممە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە
بەڕێوەبەرى گشتیى پەروەردەى سلێمانى ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاندووە، سبەى یەکشەممە لە سەرجەم ناوەندەکانى خوێندن لە سلێمانی دەوام ئاسایی دەبێت و پشوو نابێت.
ئەمەش لەکاتێکدا، بەهۆی شەپۆڵی سەرما و بەفربارین لە بەشێک لە شار و شارۆچکەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم لەوانە، قەزای پێنجوێن لە باکووری پارێزگای سلێمانی بۆ سبەی یەکشەممە 23ـی شوبات کرایە پشوو.
هاوکات بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستاندا کەشى پێشبینیکراوى ڕۆژی یەکشەممەی ڕایگەیاند، بۆ سبەی یەکشەممە 23ـی شوباتی 2025، ئاسمان هەورى تەواو دەبێت، لەگەل بارینی بەفر لە زۆربەى ناوچە بەرزەکانى رۆژهەڵات و باکوورى رۆژهەڵاتى هەرێم بەشێوەى پچڕ پچڕ، بەفربارین سەنتەرى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە دەگرێتەوە و بارینى بەفرێکى کەم لە سەنتەرى پارێزگاى هەولێر و کەرکووک.
هەروەها پلەکانی گەرما بۆ سبەی یەکشەممە نزم دەبێتەوە لەنێوان 2-4 پلەى سیلیزى بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ شەممە.
