نرخی كاره‌بای ستییهكان بۆ ئه‌م مانگه دیاریكرا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند، بۆ مانگی (شوبات/2) له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر كیلۆواتێك كاره‌با بڕی 271 دینار له هاوڵاتیانی دانیشتوی ستییهكان وه‌رده‌گیرێت.
كاره‌بای سلێمانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه لیژنه‌ی باڵای دیاریكردنی نرخی كاره‌بای كۆمه‌ڵگاكانی نیشته‌جێبون (ستییهكان) كۆبونه‌وه‌یه‌كی سازكرد و تیایدا نرخی كیلۆواتی كاره‌بای موه‌لیده‌ی بۆ مانگی (شوبات/2)ی 2025 دیاریكرد، كه بریتییه له 271 دینار بۆ هه‌ر كیلۆواتێك.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، به‌گوێره‌ی نرخی گازوایل له‌بازاڕ و ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی بۆ خه‌رجی مۆلیده‌ی ستییهكان ئاماده‌كراوه، نرخی كیلۆوات ئاوهڕێك كاره‌بای موه‌لیده‌ی ستییهكان بۆ ئه‌م مانگه (شوبات/2) بریتییه له 271 دینار.
كاره‌بای سلێمانی باسی له‌وه‌شكردوه، "پێویسته سه‌رجه‌م ستییهكانی سنوری پارێزگای سلێمانی پابه‌ندبن بهنرخهكهوه، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر زیاتر له‌و نرخه وه‌ربگرن روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه".
