خولی یانە پاڵەوانەکانی کۆنکاکاف... ئینتەر میامی شکستی بە کانساس سیتی هێنا
لە خولی یانە پاڵەوانەکانی کۆنکاکاف ئینتەر میامی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە کانساس سیتی هێنا.
لە قۆناغی 32ی خولی یانە پاڵەوانەکانی کۆنکاکاف، ئینتەر میامی میوانداری کانساس سیتی کرد.
لە تایمی یەکەم، کوڕانی میامی باشتر بینران و لە خولەکی 19ش لیۆنێل میسی گۆڵی یەکەمی بۆ تۆمارکردن، پاش ئەوەش لە هەوڵەکاناین بەردەوام بوون بۆ تۆمارکردنی گۆڵی زیاتر و لە خولەکەکانی یەک و سێی تایمی زیادکراو سەرکەوتوو بوون کاتێک لە رێگای ئەلێندی و سوارێزەوە دوو گۆڵی تریان تۆمارکرد.
لە تایمی دووەم، یارییەکە ئاستێکی مامناوەندی پێوەبینرا و هەرچەندە یانەی میوان لە خولەکی 63 گۆڵێکیان لە رێگای رۆدریگێزەوە تۆمارکرد و بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە و سەرەنجامیش ئینتەر میامی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بردنەوەی بەدەستهێنا.
بەو ئەنجامە و بە هەژمارکردنی ئەنجامی یاری پێشوویان مێسی و هاوڕێکانی بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی 16ی پاڵەوانێتییەکە بەدەستهێنا و تێیدا روبەڕووی کاڤالیێر دەبنەوە.
