بانکی ڕافیدەین هۆشداریدا لە بەکارهێنانی ئامڕازەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە بازرگانیکردن بە دراوە دیجیتاڵییەکان و فۆڕێکس
بانکی ڕافیدەین ئەمڕۆ هەینی هۆشداریدا لە بەکارهێنانی ئامڕازەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە بازرگانیکردن بە دراوە دیجیتاڵییەکان و فۆڕێکس.
بانکی ڕافیدەین لە ڕاگەیەندراوێکدا باسی لهوهكردوه، "بەپێی ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندی عێراق، داوا لە کڕیارەکانمان دەکەین کە خۆیان لە بەکارهێنانی کەرەستەی پارەدانی ئەلیکترۆنی، لەوانە کارت و جزدانی ئەلیکترۆنی، لە بازرگانیکردن بە دراوی دیجیتاڵی یان چالاکی فۆڕێس چ بۆ ئەژمێری تایبەتی خۆیان یان بۆ ئەژمێری کەسانی دیکە، بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ بپارێزن".
بانکەکە جەختی لە گرنگی وریایی و مامەڵە نەکردن لەگەڵ لایەنە بێ مۆڵەتەکان له پێشخستنی ئەم چالاکییانە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو مەترسییە دارایی و یاساییە بەرچاوانەی کە بەدوای خۆیدا دەهێنێت لەوانەیە ببێتە هۆی لەدەستدانی پارە یان لێكۆڵینهوهی یاسایی بەپێی ڕێسا و ڕێنماییە کارپێکراوەکان.
بانکی ڕافیدەین ڕونیكردوهتهوه، ئەو هۆشدارییە لە چوارچێوەی ڕۆڵی هۆشیاری بانکی ڕافیدەین و پەرۆشییەکەی هاتوە بۆ پاراستنی بەرژەوەندی کڕیارەکانی و دڵنیابون لە سەلامەتی مامەڵە داراییەکانیان.
