المطلع
عاجل

post-image

سودانی جەخت لەسەر گرنگی پڕۆژەی وزەی نوێبووەوە دەکاتەوە لەوانە بەکارهێنانی وزەی خۆر


16:54 عێراق
2025-03-03
31099

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی تیمی نیشتمانی بۆ پڕۆژەکانی وزەی نوێبووەوە و کارایی وزە دەکات
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی ئاژانسی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆکایەتی کۆبونەوەیەکی تیمی نیشتمانی بۆ پرۆژەکانی وزەی نوێبووەوە و کارایی وزەی کرد، تێیدا پلانی کاری تیمەکانی تایبەت بە ئەو پرۆژانەی کە ئامانجیان کەمکردنەوەی فشارە لەسەر سیستەمی کارەبا و دەستەبەرکردنی زۆری بەرهەمهێنانی وزە و باشتر بەکارهێنانیان خرایەڕوو.

وتیشی سودانی جەختی لەسەر گرنگی ئەم پڕۆژە نوێبووەوە کردەوە، لەوانە بەکارهێنانی وزەی خۆر و دەستپێکردنی بەمەبەستی بەدیهێنانی گواستنەوەی پێویست لەدۆسیەی بەرهەمهێنانی کارەبا لەڕێگەی پەیڕەوکردنی وزەی پاک و شێوازی چارەسەری زیرەک، هەروەها بەڕێزیان فەرمانی دەستپێکردنی پڕۆژەی کۆشکی حکومەتی کرد (لەچوارچێوەی پڕۆژەی بیناکانی حکومەت کە وزە دابین دەکات) و پاشان دەستپێکردنی کارکردن لەسەر ئەو بینا حکومیانەی کە لە سەرتاسەری وڵاتدا داڕێژراون ژمارەیان 164 بینایە، بەمەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی دابینکردنی وزە و وزەی جێگرەوەی تێدا.

لە کۆبوونەوەکەدا لەبەردەم سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دیزاینە تەواوکراوەکان خرانەڕوو، لەوانە کۆشکی حکومەت و ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنی جێبەجێکردنی پڕۆژەی تاقیکردنەوەی وێستگەی وزەی خۆر بۆ وەزارەتی ناوخۆ کە لە ڕەوانەکردندایە، هەروەها توێژینەوەی تایبەتی تەواوکراو بۆ پڕۆژەی قەنات جەیش خرایەڕوو، کە بەم زووانە وەک دەرفەتێکی وەبەرهێنان ڕادەگەیەنرێت و بەرهەمهێنانی وزەی پاک بە توانای ‏100 MW لەخۆ دەگرێت، هەروەها ئەوەی بە ئەنجام گەیشتووە لە ئامادەکردنی پلان و پڕۆژەکان بۆ چوونە ناو وەبەرهێنان لە بواری چارەسەری زیرەک، وجێبەجێکردنی یەکەمین پڕۆژەی پێشەنگ بۆ وزەی خۆر بۆ ماڵەکان لە کۆمەڵەکانی نیشتەجێبوون، و دەستپێکردنی دوو پڕۆژەی چارەسەری زیرەک لە قەزا و ناحییەکانی هەردوو پارێزگای موسەنا و ئەنبار و پارێزگاکانی دیکە.

هەروەها دەست کرا بە بشت بەستن بە چارەسەری زیرەک لە پاشکۆکانی تایبەت بە گرێبەستە خزمەتگوزارییەکان و کۆکردنەوە بۆ کۆمپانیاکانی دابەشکردن، و ئامادەکردنی پێداویستییە تەکنیکیەکان بۆ وێستگەکانی وزەی خۆر لە چوارچێوەی پلانی کارکردن بۆ کەمکردنەوەی پشت بەستن بە سووتەمەنی تەقلیدی و کەمکردنەوەی دەردانی کاربۆن.
 

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

2026-03-28 00:23 12816
پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

2026-03-28 00:03 11495
ئەڵمانیا: بەمزوانە ئەمریكاو ئێران لە پاكستان دانوستانی راستەوخۆ دەكەن

ئەڵمانیا: بەمزوانە ئەمریكاو ئێران لە پاكستان دانوستانی راستەوخۆ دەكەن

2026-03-27 23:59 12320
سوپای پاسداران: رێگریمان له‌ سێ كه‌شتی كرد بۆ تێپه‌ڕبون به‌ گه‌روی هورمزدا

سوپای پاسداران: رێگریمان له‌ سێ كه‌شتی كرد بۆ تێپه‌ڕبون به‌ گه‌روی هورمزدا

2026-03-27 23:58 12087
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ماوه‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ی له‌ هه‌رێم درێژكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئێران ده‌خوێنن

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ماوه‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ی له‌ هه‌رێم درێژكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئێران ده‌خوێنن

2026-03-27 23:55 11481
واڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران داوای درێژكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی له‌ تره‌مپ نه‌كردوه‌

واڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران داوای درێژكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی له‌ تره‌مپ نه‌كردوه‌

2026-03-27 23:54 11316
كەشناسی هەرێم: ئه‌مڕۆ و سبه‌ی باران بارین له‌ ناوچه‌ جیاجیاكان به‌رده‌وام دەبێت

كەشناسی هەرێم: ئه‌مڕۆ و سبه‌ی باران بارین له‌ ناوچه‌ جیاجیاكان به‌رده‌وام دەبێت

2026-03-27 23:52 11243
فایەق زێدان: بڕیاری راگه‌یاندنی جه‌نگ به‌گوێره‌ی ده‌ستور ته‌نیا له‌ ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تدایه‌

فایەق زێدان: بڕیاری راگه‌یاندنی جه‌نگ به‌گوێره‌ی ده‌ستور ته‌نیا له‌ ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تدایه‌

2026-03-27 23:49 11333
هەیبەت حەلبوسی: دواکەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار چیتر قبوڵکراو نییە

هەیبەت حەلبوسی: دواکەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار چیتر قبوڵکراو نییە

2026-03-27 23:46 11357
هاتوچۆی هه‌ولێر: به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی باراناو بۆته‌ هۆی وه‌ستانی هاتوچۆ له‌ چه‌ند شه‌قامێك

هاتوچۆی هه‌ولێر: به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی باراناو بۆته‌ هۆی وه‌ستانی هاتوچۆ له‌ چه‌ند شه‌قامێك

2026-03-26 23:13 12239
سەرۆک وەزیران وپادشای ئوردن جەخت لە گرنگی هەوڵی بێوچان بۆ ڕاگرتنی جەنگ دەکەنەوە

سەرۆک وەزیران وپادشای ئوردن جەخت لە گرنگی هەوڵی بێوچان بۆ ڕاگرتنی جەنگ دەکەنەوە

2026-03-26 19:49 11588
ه‌رارگای خاته‌مولئه‌نبیا: هێرش بكرێته‌ سه‌ر وێستگه‌كانی ئێران، ژێرخانی وزه‌ له‌ناوچه‌كه‌ وێران ده‌كه‌ین

ه‌رارگای خاته‌مولئه‌نبیا: هێرش بكرێته‌ سه‌ر وێستگه‌كانی ئێران، ژێرخانی وزه‌ له‌ناوچه‌كه‌ وێران ده‌كه‌ین

2026-03-22 21:20 12017
پزیشكیان: وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌ بێسه‌روبه‌ره‌كان له‌ مه‌یدانی جه‌نگدا ده‌ده‌ینه‌وه‌

پزیشكیان: وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌ بێسه‌روبه‌ره‌كان له‌ مه‌یدانی جه‌نگدا ده‌ده‌ینه‌وه‌

2026-03-22 21:16 10077
سكرتێری ناتۆ: هاوکاری ئەمریکا دەکەین بۆ کردنەوەی گەروی هورمز

سكرتێری ناتۆ: هاوکاری ئەمریکا دەکەین بۆ کردنەوەی گەروی هورمز

2026-03-22 21:14 11421
ژێرده‌ریایی ئه‌تۆمی به‌ریتانیا گه‌یشتۆته‌ ده‌ریای عه‌ره‌ب

ژێرده‌ریایی ئه‌تۆمی به‌ریتانیا گه‌یشتۆته‌ ده‌ریای عه‌ره‌ب

2026-03-22 21:12 11141
ئه‌مریكا ره‌تیده‌كاته‌وه‌ ئێران فڕۆكه‌یه‌كی ئێف15ی خستبێته‌ خواره‌وه‌

ئه‌مریكا ره‌تیده‌كاته‌وه‌ ئێران فڕۆكه‌یه‌كی ئێف15ی خستبێته‌ خواره‌وه‌

2026-03-22 21:10 4467
وەزارەتی پێشمەرگە: بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر یەکێک لە بارەگاکانمان لە چەمچەماڵ

وەزارەتی پێشمەرگە: بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر یەکێک لە بارەگاکانمان لە چەمچەماڵ

2026-03-22 16:15 10994
بەهۆی هێرشە موشەکییەکانی ئێران بۆ سەر باشووری ئیسرائیل زیاتر لە ١٦٠ کەس بریندار بوون

بەهۆی هێرشە موشەکییەکانی ئێران بۆ سەر باشووری ئیسرائیل زیاتر لە ١٦٠ کەس بریندار بوون

2026-03-22 16:13 5971