تورکیا ڕێگه بە دەمیرتاش دەدات لەگەڵ خێزانەکەی بێت لەکاتی نەشتەگەریدا
بەپێی دەزگاکانی هەواڵی تورکیا، سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە داوای مۆڵەتی بینینی هاوسەری کردووە کە بڕیارە نەشتەرگەریی بۆ بکرێت.
ئەمڕۆ دووشهممه، میدیاکانی تورکیا ئاماژەیان بەوەشکردووە، دوای داواکەی سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسرۆکی پێشووی هەدەپە لەسەر مۆڵەتی فەرمیی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، رێگە بە دەمیرتاش دراوە، ڕۆژی هەینی دەمیرتاش لە بەندیخانەی ئەدرینەوە بۆ ئەستەمبوڵ گواستراوەتەوە.
باسیان لەوەشکرد، لە کاتی نەشتەرگەرییەکەیدا دەمیرتاش لەگەڵ باشاک دەمیرتاشی هاوسەری سەڵاحەدین دەمیرتاش بووە.
بەگوێرەی میدیاکان، کاتێک دەمیرتاش لە نەخۆشخانە بووە، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ دەمیرتاش کردووە و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ هاوسەری دەمیرتاش خواستووە، جگە لەوە باخچەلی سوپاسی دەمیرتاشی کردووە بەهۆی ئەو هەڵوێستەی کە لە قۆناغی نوێیی چارەسەریدا پێشکەشی کردووە.
