ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێودەوڵەتی سه‌ركۆنه‌ی روداوه‌كانی كه‌ناراوه‌كانی سوریای كرد
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له‌باره‌ی دۆخی سوریاوه هۆشداریده‌دات و سه‌ركۆنه‌ی روداوه‌كانی كه‌ناراوه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی كرد و داوای له ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا كرد، سوریه‌كان به‌بێ گوێدانه نه‌ته‌وه و ئایینیان بپارێزن.
دیپلۆماتكارانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش رایانگه‌یاند، ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه كه به كۆی ده‌نگ ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر كراوه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی به فه‌رمی په‌سه‌ند ده‌كرێت و بڵاوده‌كرێته‌وه.
به وته‌ی دیپلۆماتكاران، راگه‌یه‌ندراوی سه‌ركۆنه‌كردنی توندوتیژی به‌ربڵاوی لازقییه و ته‌ڕتوسی سوریا له‌لایه‌ن ڕوسیا و ئه‌مریكاوه ئاماده‌كراوه و جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ده‌سه‌ڵاتی راگوزه‌ری سوریا ده‌بێت لێپرسینه‌وه له ئه‌نجامده‌رانی كوشتنی به‌كۆمه‌ڵ بكات.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا داوا له هه‌مو وڵاتان كراوه پارێزگاری له سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی خاكی سوریا بكه‌ن و خۆیان له هه‌ر كرده‌وه‌یه‌ك بپارێزن كه بتوانێت سه‌قامگیری بكات.
ڕوانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕۆژی چوارشه‌ممه ئاشكرای كرد كه له ئه‌نجامی ئه‌و توندوتیژیانه‌ی له ناوچه‌ی كه‌ناراوه‌كانی ڕۆژئاوای سوریا بینراون، هه‌زار و 383 هاوڵاتی مه‌ده‌نی كوژراون.
