المطلع
عاجل

post-image

فوئاد حسێن: کۆمەڵگەی سوریا وەک ئێمە بەدەست سیاسەتەکانی بەعسەوە زەرەرمەند بوه‌


19:58 عێراق
2025-03-14
55047

فوئاد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند،پەیوەندییەکانی عێراق و سوریا مێژویین،کۆمەڵگەی سوریاش وەک ئێمە بەدەست سیاسەتەکانی بەعسەوە زەرەرمەند بوه‌.
فوئاد حسێن ێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌ شاری به‌غدا له‌گه‌ڵ ئه‌سعه‌د شه‌یبانی هاوتا سورییه‌كه‌ی، ڕایگه‌یاند، "پەیوەندییەکانی عێراق و سوریا مێژویین، هەڕەشەی دەستبەجێ بۆ سەر کۆمەڵگەی سوریا و عێراقی هاوبەشن، کۆمەڵگەی سوریاش وەک ئێمە بەدەست سیاسەتەکانی بەعسەوە زەرەرمەند بوه‌".
ئاماژەی بەوەشکرد، سوریا لە ململانێیەکی بەردەوامدا بو بۆ ڕزگاربون لە ڕژێمی تۆتالیتار و ڕژێمی تاکڕه‌و، "لەگەڵ شاندی سوریاش گفتوگۆمان کرد لەسەر پێکهێنانی ژورێکی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش بۆ ڕوبەڕوبونەوەی داعش".
فوئاد حسێن باسی له‌وه‌شكرد، "لەگەڵ لایەنی سوریا باسمان لە جموجۆڵەکانی داعش و بیرۆکەی پێکهێنانی ژورێکی ئۆپراسیۆنی هاوبەش کرد بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ڕێکخراوەکە، ڕەنگە ئەزمونی عێراق سودی بۆ سوریاییەکان هەبێت لە ڕوبەڕوبونەوەی ئاستەنگە ئەمنییەکاندا، پێشتر عێراق هه‌مان ئه‌و دۆخه‌ی بینیوه‌، ناسەقامگیری لە سوریا ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر دۆخی عێراق هەیە، عێراقییەکانیش باجێکی قورسیان داوە بۆ شەڕی تایفەگەری".
فوئاد حوسێن جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه‌، "باسمان لە ڕوداوەکانی کەناراوەکانی سوریا کرد و نیگەرانی خۆمان دەربڕی سەبارەت بەو شتانەی لەوێ ڕودەدەن، چونکە پشتگوێخستنی هەر پێکهاتەیەکی کۆمەڵگە توڕەیی و پشێوی دروست دەکات کە تیرۆریستان دەیقۆزنەوە".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق پشتیوانیی وڵاته‌كه‌ی بۆ ڕێککەوتنی نێوان ئەحمەد شه‌رع و مەزلوم كۆبانێ دەربڕی، بەو هیوایەی لەپێناو بەرژەوەندی سوریا جێبەجێ بکرێت  و رێكه‌وتنه‌كه‌ی به‌ گرنگ ناوبرد.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

2026-03-28 00:23 13530
پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

2026-03-28 00:03 12646
ئەڵمانیا: بەمزوانە ئەمریكاو ئێران لە پاكستان دانوستانی راستەوخۆ دەكەن

ئەڵمانیا: بەمزوانە ئەمریكاو ئێران لە پاكستان دانوستانی راستەوخۆ دەكەن

2026-03-27 23:59 13150
سوپای پاسداران: رێگریمان له‌ سێ كه‌شتی كرد بۆ تێپه‌ڕبون به‌ گه‌روی هورمزدا

سوپای پاسداران: رێگریمان له‌ سێ كه‌شتی كرد بۆ تێپه‌ڕبون به‌ گه‌روی هورمزدا

2026-03-27 23:58 12863
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ماوه‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ی له‌ هه‌رێم درێژكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئێران ده‌خوێنن

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ماوه‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ی له‌ هه‌رێم درێژكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئێران ده‌خوێنن

2026-03-27 23:55 11996
واڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران داوای درێژكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی له‌ تره‌مپ نه‌كردوه‌

واڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران داوای درێژكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی له‌ تره‌مپ نه‌كردوه‌

2026-03-27 23:54 11998
كەشناسی هەرێم: ئه‌مڕۆ و سبه‌ی باران بارین له‌ ناوچه‌ جیاجیاكان به‌رده‌وام دەبێت

كەشناسی هەرێم: ئه‌مڕۆ و سبه‌ی باران بارین له‌ ناوچه‌ جیاجیاكان به‌رده‌وام دەبێت

2026-03-27 23:52 12064
فایەق زێدان: بڕیاری راگه‌یاندنی جه‌نگ به‌گوێره‌ی ده‌ستور ته‌نیا له‌ ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تدایه‌

فایەق زێدان: بڕیاری راگه‌یاندنی جه‌نگ به‌گوێره‌ی ده‌ستور ته‌نیا له‌ ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تدایه‌

2026-03-27 23:49 12136
هەیبەت حەلبوسی: دواکەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار چیتر قبوڵکراو نییە

هەیبەت حەلبوسی: دواکەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار چیتر قبوڵکراو نییە

2026-03-27 23:46 12213
هاتوچۆی هه‌ولێر: به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی باراناو بۆته‌ هۆی وه‌ستانی هاتوچۆ له‌ چه‌ند شه‌قامێك

هاتوچۆی هه‌ولێر: به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی باراناو بۆته‌ هۆی وه‌ستانی هاتوچۆ له‌ چه‌ند شه‌قامێك

2026-03-26 23:13 12942
سەرۆک وەزیران وپادشای ئوردن جەخت لە گرنگی هەوڵی بێوچان بۆ ڕاگرتنی جەنگ دەکەنەوە

سەرۆک وەزیران وپادشای ئوردن جەخت لە گرنگی هەوڵی بێوچان بۆ ڕاگرتنی جەنگ دەکەنەوە

2026-03-26 19:49 12512
ه‌رارگای خاته‌مولئه‌نبیا: هێرش بكرێته‌ سه‌ر وێستگه‌كانی ئێران، ژێرخانی وزه‌ له‌ناوچه‌كه‌ وێران ده‌كه‌ین

ه‌رارگای خاته‌مولئه‌نبیا: هێرش بكرێته‌ سه‌ر وێستگه‌كانی ئێران، ژێرخانی وزه‌ له‌ناوچه‌كه‌ وێران ده‌كه‌ین

2026-03-22 21:20 12065
پزیشكیان: وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌ بێسه‌روبه‌ره‌كان له‌ مه‌یدانی جه‌نگدا ده‌ده‌ینه‌وه‌

پزیشكیان: وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌ بێسه‌روبه‌ره‌كان له‌ مه‌یدانی جه‌نگدا ده‌ده‌ینه‌وه‌

2026-03-22 21:16 10152
سكرتێری ناتۆ: هاوکاری ئەمریکا دەکەین بۆ کردنەوەی گەروی هورمز

سكرتێری ناتۆ: هاوکاری ئەمریکا دەکەین بۆ کردنەوەی گەروی هورمز

2026-03-22 21:14 11718
ژێرده‌ریایی ئه‌تۆمی به‌ریتانیا گه‌یشتۆته‌ ده‌ریای عه‌ره‌ب

ژێرده‌ریایی ئه‌تۆمی به‌ریتانیا گه‌یشتۆته‌ ده‌ریای عه‌ره‌ب

2026-03-22 21:12 11414
ئه‌مریكا ره‌تیده‌كاته‌وه‌ ئێران فڕۆكه‌یه‌كی ئێف15ی خستبێته‌ خواره‌وه‌

ئه‌مریكا ره‌تیده‌كاته‌وه‌ ئێران فڕۆكه‌یه‌كی ئێف15ی خستبێته‌ خواره‌وه‌

2026-03-22 21:10 4635
وەزارەتی پێشمەرگە: بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر یەکێک لە بارەگاکانمان لە چەمچەماڵ

وەزارەتی پێشمەرگە: بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر یەکێک لە بارەگاکانمان لە چەمچەماڵ

2026-03-22 16:15 11282
بەهۆی هێرشە موشەکییەکانی ئێران بۆ سەر باشووری ئیسرائیل زیاتر لە ١٦٠ کەس بریندار بوون

بەهۆی هێرشە موشەکییەکانی ئێران بۆ سەر باشووری ئیسرائیل زیاتر لە ١٦٠ کەس بریندار بوون

2026-03-22 16:13 6075