ترەمپ فەرمانی هێرشی توند بۆسەر گرووپی چەکداری ئەنساروڵای حوسییەکانی یەمەن دەدات
ترەمپ فەرمانی هێرشی توند بۆسەر گرووپی چەکداری ئەنساروڵای حوسییەکانی یەمەن دەدات.
ئەمڕۆ شەممە 15ـی ئاداری 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، کە فەرمانی بە هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەی کردووە هێرشێکی بەهێز و یەکلاکەرەوە ئەنجامبدەن دژی حوسییەکانی یەمەن.
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکاوە دەڵێت، ئەو هێرشانەی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمب فەرمانی پێداوە بۆسەر یەمەن، رادار و بەرگری ئاسمانی و سیستەم و بارەگاکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەکاتە ئامانج.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئامانج لە هێرشەکانی سەر یەمەن کردنەوەی هێڵەکانی کەشتی نێودەوڵەتییە لە دەریای سوور کە لەلایەن حووسیەکانەوە لەکار خراوە، هەروەها پەیامێکە بۆ ئێران".
لە لێدوانێکدا، ترەمپ وتی: ئامانج لەم هێرشە بریتییە لە کۆتاییهێنان بە هەڕەشەکانی حوسییەکان لەسەر کەشتییە ئەمریکییەکان لە ناوچەکەدا.
