بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەکانی ئیسرائیل زیاتر لە 300 هاوڵاتی مەدەنی غەززە گیانیان لەدەستدا
بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل زیاتر لە 300 هاوڵاتی مەدەنی غەززە گیانیان لەدەستدا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 18ـی ئادار، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل چەند ناوچەیەکی مەدەنی غەززەیان کردە ئامانج، لەکەڵ ئەوەشدا چەند سەرکردەیەکی حەماس کردە ئامانج و بەپێی راگەیاندراوێکی حەماس لە هێرشەکەدا 5 سەرکردەی باڵای بزووتنەوەکە کوژران کە پێکهاتوون لە
(ئەبو عوبەیدە جەماس، ئەندامی مەكتەبی سیاسی، عیسام دەعالیس ئەندامی مەكتەبی سیاسی، لیوا مەحموود ئەبو تەفە، بریكاری وەزارەتی ناوخۆی كەرتی غەززە، عەمید بەهجەت ئەبو سوڵتان بەرپرسی ئاسایشی ناوەخۆی كەرتی غەززە، ئەبو عومەر حەتە بریكاری وەزارەتی داد لە كەرتی غەززە).
کاتژمێر 2:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، دانیشتوانی کەرتی غەززە بە دەنگی بۆمب و تەقینەوە لەخەو هەستان، هێرشی زەمینی و ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە تەنیا لەماوەی چوار کاتژمێردا زیاتر لە 315 کوژراو و سەدان برینداری مەدەنی و ونبووی لێکەوتەوە.
