پوتین ڕەزامەندی دەربڕی بەڕاگرتنی هێرشەکانی سەر دامەزراوەکانی وزەی ئۆکرانیا بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ
ئەمڕۆ سێشەممە،کۆشکی سپی بڵاویکردەوە کە ترەمپ و پوتین،لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا لەبارەی ئاگربەستی ئۆکراینا قسەیان کردووە و پەیوەندییەکەیان ئەرێنی بووە.
میدیاکانی ئەمریکا رایانگەیاند، تەلەفۆنەکەی ڤلادمێر پوتین، سەرۆکی روسیا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، دوو کاتژمێر و نیوی خایاندووە و پەیوەندیەکەیان ئەرێنی بووە.
پێشتر دۆناڵد ترەمپ، رایگەیاندبوو، بەنیازە رۆژی سێشەممە لەبارەی كۆتایی هێنان بەجەنگی ئۆكراینا، لەگەڵ هاوتار رووسییەكەیدا گفتوگۆ بكات .
هەروەها، کۆشکی کرملینیش رایگەیاند، پوتن و ترەمپ باسی پلانەکەی ئەمریکایان کردووە بۆ ئاگربەستی ئۆکراین.
دیمتری بیسكۆڤ وتەبێژی سەرۆكایەتی رووسیا ( كرملین) جەختلەوەدەكات، ئەمڕۆ سێشەممە هەریەك لە ڤلادیمێر پوتین-ی سەرۆكی رووسیاو دۆناڵد ترەمپ-ی هاوتا ئەمریكییەكەی بەتەلەفۆن قسە لەگەڵ یەكتر دەكەن. بەبێ ئەوەی ناوەرۆكی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكە ئاشكرا بكات.
ستیڤ ویتكۆڤ، نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ خۆرهەڵاتی ناوەراست رایگەیاندووە، ترەمپ و پوتین، گفتوگۆیەكی زۆر ئەرێنیانە ئەنجام دەدەن " مۆسكۆو كیێڤ خوازیارن ئەو دۆخەی ئێستا هەیە كۆتایی پێبێت."
