نێچیرڤان بارزانی: ئاشتی و ئاشتیخوازى بۆ کورد و گه‌لى كوردستان گەورەترین هێز و باشترین ڕێبازە
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، ئاشتی و ئاشتیخوازى بۆ کورد و گه‌لى كوردستان گەورەترین هێز و باشترین ڕێبازە، "بۆیه داوا لە کورد و كوردستانییان دەکەم، باوەڕ و ڕێبازی ئاشتیخوازانەیان بەهێزتر بکەن، داواکانی گه‌لى كوردستان زۆر ڕەوان، ئاشتی زەمینەیەکی زۆر له‌بار بۆ ڕونبونەوەی داواکانى دەڕەخسێنێت"، ده‌شڵێت، "ئێستا تەوژمێک بۆ دروستبونی ئاشتی له سیاسەتی جیهاندا هه‌یه، لە بەرژەوەندیی گه‌لى كوردستاندایه".
نێچیرڤان بارزانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی سه‌رى ساڵى نوێى كوردى، ڕایگه‌یاندوه، "جه‌ژنى نه‌ورۆز له كاتێكدا دێته‌وه كه ناوچه‌كه و جیهانیش له دۆخێكى هه‌ستیاردان، تێپه‌ڕاندنی سه‌ركه‌وتوانه‌ى ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ی ڕوبه‌ڕومان ده‌بنه‌وه، پێویستی به كاری هاوبه‌ش و گفتوگۆى بنیاتنه‌رى لایه‌نه سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كانه له ناوخۆی هه‌رێمى كوردستان و له‌گه‌ڵ به‌غدا، بۆ دڵنیابون له سه‌قامگیری و به‌هێزكردنی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری و مافه‌كانی مرۆڤ".
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "ئاشتی و ئاشتیخوازى بۆ کورد و گه‌لى كوردستان گەورەترین هێز و باشترین ڕێبازە، بۆیه داوا لە کورد و كوردستانییان دەکەم، باوەڕ و ڕێبازی ئاشتیخوازانەیان بەهێزتر بکەن، داواکانی گه‌لى كوردستان زۆر ڕەوان، ئاشتی زەمینەیەکی زۆر له‌بار بۆ ڕونبونەوەی داواکانى دەڕەخسێنێت، ئاشتیخوازی، پرسی کورد لە جیهاندا زیاتر دەباتە پێشەوە".
نێچیرڤان بارزانی ده‌ڵێت، "ئێستا تەوژمێک بۆ دروستبونی ئاشتی له سیاسەتی جیهاندا هه‌یه، لە بەرژەوەندیی گه‌لى كوردستاندایه وه‌ك گه‌لێكى ئاشتیخواز لەگەڵ ئەو تەوژمەدا بێت".
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، "ئێمه له هه‌رێمی كوردستان باوه‌ڕمان به كو‌لتور و به‌هاكانى پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه و لێبورده‌یی و یه‌كترقبوڵكردن هه‌یه، هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌میشه به فاكته‌ری ئارامى و سه‌قامگیری له ناوچه‌كه‌دا ده‌مێنێته‌وه و ده‌ستی دۆستایه‌تی و هاوكاری بۆ هه‌مو پێكهاته‌كانی عێراق و وڵاتانی ناوچه‌كه و جیهان درێژ ده‌كات، له‌پێناو داهاتوویه‌كدا كه تیایدا ئاشتی و سه‌قامگیری و گه‌شه‌سه‌ندن بۆ هه‌موان باڵاده‌ست بێت و ژیان و شكۆ و مافه‌كانى هه‌موان پارێزراو بن".
نێچیرڤان بارزانی ڕونیكردوهتهوه، "له په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی عێراقدا، جارێكی دیكه پابه‌ندیی خۆمان به ده‌ستور وه‌ك بنه‌مایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌مو ناكۆكییه‌كان به گفتوگۆ و لێكگهییشتنی هاوبه‌ش دوپاتده‌كه‌ینه‌وه، سه‌قامگیری و گه‌شانه‌وه و پێشكه‌وتنى عێراق، به ڕێزگرتن له مافه ده‌ستورییه‌كانی هه‌مو پێكهاته‌كانی و به جێبه‌جێكردنی ڕاسته‌قینه‌ى سیستمى فیدراڵییه‌وه به‌نده".
هه‌روه‌ها باسی لهوهكردوه، "له نزیكه‌وه ئاگاداری سه‌ختییه‌كان و دۆخى ژیان و گوزه‌رانى هاووڵاتییانى كوردستانین، دوپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه باشتركردنی بارودۆخی ژیانیان كارى له‌پێشینه‌ی سه‌ره‌كیی هه‌مو دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمى كوردستانه، له‌گه‌ڵ هاتنی نه‌ورۆزدا، هیواكان نوێ ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌م سه‌ختییانه تێده‌په‌ڕن، كۆڵ ناده‌ین و به هیوا و ئومێده‌وه پێكه‌وه به‌ره‌و داهاتویهكى باشتر هه‌نگاو ده‌نێنین".
