کۆسرەت ڕەسول: ساڵیادی ئازادكردنی كه‌ركوك و سه‌ری ساڵی نوێی كوردی له‌هه‌مو لایه‌ك پیرۆز ده‌كه‌م
كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی له‌په‌یامێكدا له ساڵیادی ئازادكردنی كه‌ركوك و نه‌ورۆز رایده‌گه‌یه‌نێت، 34 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له قۆڵی هه‌ولێره‌وه و ژماره‌یه‌ك له هه‌ڤاڵانمان له قۆڵی سلێمانییه‌وه به‌ره‌و كه‌ركوك به‌ڕێكه‌وتین و كه‌ركوكمان له‌رژێمی به‌عس پاككرده‌وه و بۆ هه‌مو جیهانمان سه‌لمانده‌وه كه كه‌ركوك كوردستانیه و ده‌شڵێت، "هیچ دوژمن و داگیركه‌رێك نه‌یتوانیوه و ناتوانێت كه‌ركوك له‌كوردستان داببڕێت".
كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، "ساڵیادی ئازادكردنی شاری كه‌ركوك و هاتنه‌وه‌ی سه‌ری ساڵی تازه‌ی كوردی له ته‌واوی كوردستانیان به‌گشتی و خه‌ڵكی تێكۆشه‌رو قاره‌مانی كه‌ركوك پیرۆز ده‌كه‌م و درود و سڵاو ده‌نێرم بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان و تێكۆشه‌رانی گه‌له‌كه‌مان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "34 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، ئه‌وكاته‌ی هێزه كوردستانییه‌كان و رێكخستنه نهێنییه‌كان و شانه چه‌كداره‌كان به‌پشتیوانی و پاڵپشتی ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان له‌دژی رژێمی به‌عس راپه‌ڕین و سه‌رجه‌م و شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان ئازادكرا، به پلان و به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه‌وه پلانی ئازادكردنی كه‌ركوكمان داڕشت، ئێمه له قۆڵی هه‌ولێره‌وه و ژماره‌یه‌ك له هه‌ڤاڵانمان له قۆڵی سلێمانییه‌وه به‌ره‌و كه‌ركوك به‌ڕێكه‌وتین و به به‌شداری خه‌ڵكی تێكۆشه‌رو كۆڵنه‌ده‌ری كه‌ركوك له یه‌كه‌م رۆژی نه‌ورۆزی ساڵی 1991 به خوێنی شه‌هیدی سه‌ركرده شه‌هید عه‌بدولڕه‌زاق و پۆلێك شه‌هیدی دیكه‌ی قاره‌مان شاری كه‌ركوكمان له‌رژێمی به‌عس پاككرده‌وه و بۆ هه‌مو جیهانمان سه‌لمانده‌وه كه كه‌ركوك كوردستانیه و له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كانی دیكه‌ی كوردستان دژی به‌عس راپه‌ڕی و به‌رگی ئازادی پۆشی".
كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی ده‌شڵێت، "له‌دوای 34 ساڵ، به‌هه‌مان رۆحیه‌تی جارانه‌وه، به ده‌نگێكی دلێری كوردانه‌وه ده‌ڵێین به‌ڵێ كه‌ركوك كوردستانیه و سه‌ری كوردستانه، شاری پێكه‌وه‌ژیانی نێوان نه‌ته‌وه و پێكهاته‌و ئایینه جیاوازه‌كانه، هیچ دوژمن و داگیركه‌رێك نه‌یتوانیوه و ناتوانێت كه‌ركوك له‌كوردستان داببڕێت، بۆیه ئه‌ركه له‌سه‌ر سه‌رجه‌م هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی حزبایه‌تی وه‌ك مه‌سه‌له‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی له‌كه‌ركوك بڕوانن و خزمه‌تی بكه‌ن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "جارێكی تر ساڵیادی ئازادكردنی كه‌ركوك و سه‌ری ساڵی نوێی كوردی له‌هه‌مو لایه‌ك پیرۆز ده‌كه‌م و سه‌ری رێز‌و نه‌وازش بۆ سه‌رجه‌م شه‌هیدانی رێگای رزگاری كوردستان داده‌نوێنین".
