فیفا یانەی لیۆنی مەکسیکی لە جامی جیهانی یانەکان دوورخستەوە
ئەمڕۆ هەینی، یەکێتی یەکێتی تۆپی پێی جیهان(فیفا)، دوورخستنەوەی لیۆن لە جامی جیهانی یانەکانی ئەمساڵی ڕاگەیاند، بەهۆی ئەوەی یانە مەکسیکییەکە و پاچوکای هاونیشتیمانییان کە بەشداری پاڵەوانێتییەکە دەکەن، پابەند نەبوون بە یاساکانی خاوەندارێتی چەند یانەیەک.
فیفا روونیکردووەتەوە، گروپەکانی پاچوکا خاوەندارییەتی هەردوو یانەی پاچوکا و لیۆنی مەکسیکی دەکەن، بەپێی یاساکەش، دوو یانە ناتوانن بەشداری هەمان پاڵەوانێتیی بکەن ئەگەر یەک خاوەنیان هەبێت.
دوپاتیشیکردووەتەوە، بەهۆی ئەم هۆکارانە یانەی کڵەب لیۆن لە جامی جیهانیی یانەکان دروخرایەوە و یانەی پاچوکا ماوەتەوە، بە زووترین کاتیش یانەیەک بۆ جێگای لیۆن دەستنیشان دەکرێت.
کڵەب لیۆن دوای بڕیاری فیفا بڵاویکردەوە، ناڕەزایەتی خۆی لە بڕیارەکە رادەگەیەنێت، بەو پێیەی یانەکەیان بە شێوەیەکی سەربەخۆ خاوەندارییەتی دەکرێت و لە چەند مانگی رابردووش بەڵگەنامە پێویستییەکانیان خستووەتە ڕوو.
بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەگەر هەیە یانەی لۆس ئەنجلۆسی ئەمریکی کە دووەمی کۆنکاکافە بخرێتە جێگای، یاخود بانگهێشت نامەی ئاڵتوونی بۆ یانەیەک بنێردرێت بە بڕیاری فیفا، یانیش یانەی دیپۆرتیڤۆ ئالاخوێلێنسیی کۆستەریکی کە بە فەرمی سکاڵای کردووە و دەیەوێت بچێتە جێگای.
