بانكی رافیدەین دانانى ئامێری ATM لە ژمارەیەك وێستگە ڕاگەیاند
ئەمڕۆ هەینی بانكی رافیدەین جێگیركردنی ئامێری ATM لە چەند وێستگەیەکی بەغدای پایتەخت ڕاگەیاند.
لە بەیانامەیەکی بانکی رافیدەیندا هاتووە: لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەكانی بۆ بەرزكردنەوەی گشتگیری دارایی و ئاسانكاری دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە بانكییەكان بۆ توێژە جیاجیاكانی كۆمەڵگە، بانكی ڕافیدەین جێگیركردنی ئامێری وەرگرتنی پارەی ئۆتۆماتیكی (ATM)ی لە ژمارەیەك وێستگە ڕاگەیاند، كە ڕێگە بە كڕیاران دەدات كە بە ئاسانی و بە سەلامەتی بە درێژایی كاتژمێر وەرگرتن و دانانی پارە ئەنجامبدەن.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەم هەنگاوە وەك بەشێك لە ستراتیژیەتێك دێت بۆ فراوانكردنی بازنەی خزمەتگوزارییەكانی بانكی دیجیتاڵی، بەشداریكردن لە تێكەڵكردنی تاكی زیاتر لە سیستەمی بانكیدا و توانای ئەوەیان پێدەدرێت سوود لە چارەسەرە داراییە مۆدێرنەكان وەربگرن بەبێ ئەوەی پێویستیان بە سەردانی لقە تەقلیدییەكان هەبێت.
بانكەكە تەئكیدیكردەوە: لە پەرەپێدانی ژێرخانی بانكی و جێگیركردنی زیاتری ئامێری ATM لە بوارە جیاوازەكاندا، لەوانەش مۆڵ و ناوەندە بازرگانییەكان، بۆ دڵنیابوون لە دابینكردنی خزمەتگوزارییە داراییە كاراترەكان و گەیشتن بە دیدگای بانكەكە بۆ پێشخستنی گشتگیری دارایی و پێشكەشكردنی چارەسەری داهێنەرانە لە بواری بانكیدا كە پێداویستییەكانی هەموو هاووڵاتیان دابین بكات.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئێستا دەتوانرێت ئەم خزمەتگوزارییە لەڕێگەی ئەو ئامێرانەوە دەستبكەوێت كە 24 كاتژمێر لە ڕۆژێكدا لەم وێستگانەی خوارەوە بەردەستن:
• وێستگەی ژمارە 13 - بەیاع
• وێستگەی ژمارە 14 - عامریە / شەقامی عەمەل شەعبی
• وێستگەی ژمارە 18 - سەیدیە
• وێستگەی ژمارە 19 - گەڕەكی حسێن
• وێستگەی ژمارە 20 - گەڕەكی جیهاد
بانكەكە جەختیركردەوە: لەسەر بەردەوامبوون لە پەرەپێدانی خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەكانی، كە دەستڕاگەیشتن بە چارەسەرە داراییەكان بەرز دەكاتەوە و پشتگیری لە گواستنەوە دەكات بەرەو ئابوورییەكی دیجیتاڵی گشتگیرتر و داهێنەرانەتر.
