لەسەر بابەتی مووچەی هەرێم سكاڵا له‌سه‌ر سودانی، مه‌سرور بارزانی و ته‌یف سامی و ئاواتی شێخ جەناب تۆمارده‌كرێت
جارێكی دیكه پرسی ته‌وتینی موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان برایه‌وه دادگا و سكاڵا له‌سه‌ر هه‌ریه‌كه له محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و ته‌یف سامی، وه‌زیری دارایی عێراق و ئاواتی شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێم تۆماركراوه و داواکراوە بەپێی ماددەی 329ی یاسای سزادانی عێراقی سزا بدرێن.
به‌گوێره‌ی نوسراوێك كه وێنه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ خه‌ندان نێردراوه، سكاڵاكه له‌لایه‌ن هه‌ریه‌كه له د. ڕه‌عد ره‌فعه محه‌مه‌د، پرۆفیسۆر لە زانکۆی سەڵاحەدین و ئاكۆ محه‌مه‌د مه‌حمود، مامۆستا له شاری سلێمانی، بە یاوەری پارێزەری خۆبەخش رەوەند هیرانی له دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخی بەغدا تۆماركراوه.
له نوسراوه‌كه‌دا هاتوه، "دوای ئەوەی دادگای فیدڕاڵی بڕیارێکی دەرکرد بۆ یەکلاکردنەوەی موچەی فەرمانبەران، خانەنشینان و سودمەندانی تۆڕەکانی پاراستنی کۆمەڵایەتی هه‌رێمی كوردستان بەڵام حکومەتەکانی فیدڕاڵی و هه‌رێمی كوردستان پابەند نەبون بە جێبەجێکردنی ناوەڕۆکەکەی لە ئەنجامدا تائێستا موچه‌خۆرانی هه‌رێم موچه‌ی مانگی 12ی 2024یان وه‌رنه‌گرتوه و موچه‌ی ئه‌مساڵیش به‌بێ دواكه‌وتن هاوشێوه‌ی هاوتاكانمان به حكومه‌تی فیدڕاڵی پێ‌نادرێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی نزیك ده‌بینه‌وه له كۆتایی مانگی ئازار و ڕه‌مه‌زان هێشتا موچه‌ی مانگی ئازار دابه‌شنه‌كراوه".
ئه‌وه‌ش هاتوه، "بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی داوا دەکات موچەی فەرمانبەران ڕاستەوخۆ له رێگه‌ی بانكه‌كانی حکومەتی فیدڕاڵیه‌وه دابه‌شبكرێت بە شێوەی خۆجێیکردن (ته‌وتین) به‌ڵام بڕیاره‌كه جێبه‌جێ ناكرێت، لە کاتێکدا بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدڕاڵی پابەندکەرن و دەبێت بەپێی بڕگەکانی ماددەی (94)ی دەستور جێبەجێ بکرێن".
سكاڵاكاران له نوسراوه‌كه‌دا داوا ده‌كه‌ن رێكاری یاسای له دژی محه‌مه‌د شیاع سودانی، مه‌سرور بارزانی و ته‌یف سامی بگیردرێته‌به‌ر و به‌پێی بڕگەی یەکەمی ماددەی 329ی یاسای سزادانی عێراقی هەموارکراو یاخود هەر ماددەیەکی یاسایی كه بە گونجاو دەزانرێت سزا بدرێن.
