یەكێتیی زانایانی کوردستان: به‌پێی به‌دواداچوونمان زەكاتی سه‌رفیتره‌ی ئەمساڵ نزیكەی 13 ملیار دینار دەبێت
وته‌بێژی یه‌كێتی زانایانی ئاینی له هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند به‌پێی به‌دواداچوونمان بۆمان ده‌ركه‌وتووه زه‌كاتی سه‌رفیتره له هه‌رێمی كوردستان به پێی دواین ئاماری ڕێژه‌ی دانیشتووانی هه‌رێم ده‌گاته 13 ملیار دینار .
مەلا عەبدوڵا شێركاوەیی وتەبێژی یەكێتیی زانایانی كوردستان رایگەیاندووه ،ئه‌گه‌رچی خه‌ڵكی موسوڵمان له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه‌متر پابه‌ندییه‌كانیان به دانی زه‌كات و سه‌رفیتره ده‌خه‌نه ڕوو ، به‌ڵام به‌پێی بریاری لیژنه‌ی فه‌توای هه‌رێم بڕی سه‌رفیتره بۆ هه‌ر سه‌ر خێزانێك له كوردستان بۆ ئه‌مساڵ 2025 (سێ هه‌زار) دینار دیاری كراوه ، ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕه پاره‌یه دابه‌شی سه‌ر ڕێژه‌ی دانیشتوانی هه‌رێم بكه‌ین به‌پێی دواین ئاماری عێراق كه گه‌یشته شه‌ش ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌س ئه‌وا كۆی بڕی پاره‌ی زه‌كاتی سه‌رفیتره ده‌گاته 13 ملیار دینار .
وتەبێژی یەكێتیی زانایانی كوردستان ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو ، به‌داخه‌وه تا ئیستا ده‌زگایه‌كی ئاینی تایبه‌تمان نییه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره له كوردستان ، بۆیه ئه‌م بڕی زه‌كاته كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌ژاران دانانێت و ژیانیان ناگۆڕێت ، چونكه وێڕای زه‌كاتی سه‌رفیتره سه‌دان ملیار دینار زه‌كاتی خواپێداوانیش هه‌یه كه بتوانرێت ژیانی سه‌دان خێزانی هه‌ژاری پێ بگۆڕدرێت له كوردستان .
