سودانی ڕێوێنی دەدات هەوڵەکان چڕ بکرێنەوە بۆ باشترکردنی واقیعی خزمەتگوزاری و ئابووری لە پارێزگای واست
محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمڕۆ شەممە، جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە هەوڵەکان بخرێنەگەڕ بۆ جێبەجێکردنی ئەوەی لەچوارچێوەی بەرنامەی حکومەتدا پلانی بۆ دانراوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە،سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پێشوازی کرد لە پارێزگاری واست محەمەد جەمیل مەیاحی.
وتیشی لەدیدارەکەدا سودانی گوێی لەکورتەیەک گرت سەبارەت بەبارودۆخی بژێوی و خزمەتگوزاری و وردەکارییەکانی ئەو پرۆژانەی، کە لەناوەند و قەزاو ناحییەکانی پارێزگاکە کاری لەسەر دەکرێت، بەڕێزیان فەرمانی کرد لەچوارچێوەی وادەی دیاریکراو و بە تایبەتمەندی ستاندارد تەواوبکرێت، بە شێوەیەک کە لەگەڵ خواست و ئاواتەکانی هاوڵاتیاندا بگونجێت.
رایشیگەیاند سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە هەوڵەکان بخرێنە گەڕ بۆ جێبەجێکردنی ئەوەی لەچوارچێوەی بەرنامەی حکومەتدا پلانی بۆ دانراوە، لەپێناو باشترکردنی واقیعی خزمەتگوزاری و ئابووری و ژێرخانی پارێزگاکە، و ئاماژەی بەگرنگی یەکخستنی کارەکانی نێوان حکومەتی خۆجێی و ئەنجومەنی پارێزگا کرد، لەپێناو بەردەوامبوونی گەشەپێدانی ناوخۆیی و بەدەستهێنانی ئەنجامەکان.
