سودانی جەخت لەسەر گرنگی پابەندبوون بە پلان و ئەولەویەتەکانی حکومەت دەکاتەوە لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکاندا
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران، ئەمڕۆ شەممە جەختی لە گرنگی پابەندبوون بە پلان و ئەولەویەتەکانی حکومەت لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکاندا کردەوە، بە شێوەیەک کە سەقامگیری و دەرفەتی گەشەپێدانی ئابووری بەدەستبهێنێت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە،بڵاویکردەوە،سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پێشوازی كرد لە عەباس شوعەیل زامیلی پارێزگاری دیوانیە کرد.
وتیشی سودانی جەختی لەسەر پێویستی بەردەوامی کارکردن لە پڕۆژە ئامانجدارەکان کردەوە، کە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان پێشکەش بە هاوڵاتیان دەکەن، چ لە ناوەندی پارێزگاکە بێت یان لە قەزاکان و ناحییەکان.
ڕایگەیاند سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بە گرنگی پابەندبوون بە پلان و ئەولەویاتی حکومەت کرد لەجێبەجێکردنی پرۆژەکاندا، بەمەبەستی بەدیهێنانی سەقامگیری و دەرفەتی گەشەپێدانی ئابووری و کۆمەڵایەتی.
