مونا قەهوەچی: ده‌بێت په‌له بكرێت له پێكهێنانی كابینه‌ی تازه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم
جێگری سه‌رۆكی پارتی چاكسازی توركمان رایگەیاند، ده‌بێت په‌له بكرێت له پێكهێنانی كابینه‌ی تازه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم.
مونا قەهوەچی، جێگری سه‌رۆكی پارتی چاكسازی توركمان بە میدیاکانی پارتی راگەیاند، ده‌بێت په‌له بكرێت له پێكهێنانی كابینه‌ی تازه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، چونكه له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی كوردستاندایه و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییش جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وە ده‌كاته‌وه.
ئاماژەی بەوەشکرد، ماوه‌یه‌كی زۆر به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان تێپەڕیوە و تا ئێستا حكومه‌ت پێك نەهێنراوه، به‌ڵام لێكتێگه‌یشتن و رێككه‌وتن له نێوان شاندی دانوستانكاری پارتی و یه‌كێتی هه‌یه و ئه‌م لێكتێگه‌یشتنه به ئه‌رێنی ده‌بینین له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی له كوردستان و زوو پێكهێنانی حكومه‌ت.
باسی لەوەشکرد، به هه‌موو توانامانه‌وه پشتیوانیی ئه‌و رێككه‌وتنه و لێكتێگه‌یشتنه ده‌كه‌ین، چونكە ده‌مانه‌وێ حكومه‌تێكی تازه بێته ئارا كه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی خواستی خه‌ڵكی كوردستان بێت.
