وەزارەتی تەندروستی هەرێم پەراوی لێکۆڵینەوە لە رووداوی گیان لەدەستدانی پزیشکێک دەکاتەوە
وەزارەتی تەندروستی هەرێم پەراوی لێکۆڵینەوە لە رووداوی گیان لەدەستدانی پزیشکێک دەکاتەوە.
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم ئەمڕۆ دووشەممە 24ـی ئادار رایگەیاند، دوابەدوای هەردوو رووداوی دڵتەزێنی هاتووچۆی یەک لەدوای یەکی ئەمبوڵانسی نەخۆشخانە و دواتر وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی تایبەت بۆ گواستنەوەی هەمان بریندارانی ڕوداووەکە لە بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 2025/3/21 لەسنووری قەزای مێرگەسۆر، کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی پزیشکی جوانەمەرگ (د. قەحتان جیهاد سورچی) لەکاتی دەوامی ئێشکگری و ئەرکی فەرمی و گەیاندنی نەخۆشدا.
دوای ئەم رووداوە، لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری تەندروستی، وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهاوبەشی و بەشداری سەرۆکایەتی داواکاری گشتی و ڕێککاری یاسایی و دادوەری و ئامادەبوونی چاودێری دادوەری پەیوەندار، دەستبەجێ لێژنەی لێکۆڵینەوەی تایبەت پێکهێنراوە بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی ڕووداوەکە و گیان لەدەستدانی خوالێخۆشبوو و بەدواداچوون و دەستنیشانکردنی وردەکاری پێویست.
