دوای پێشێلکردنی یاسای تاوانبارکردنی ئاساییکردنەوە لەگەڵ ئیسرائیل..دادگا ڕێوشوێن بەرامبەر دڵشاد بارزانی دەگرێتەبەر
لە پێشهاتێکی نوێدا، پەرلەمانتار مستەفا سەنەد ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند، داواکاری گشتی عێراق داوای لە دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخی سێیەم کردووە، ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دڵشاد بارزانی بگرێتەبەر بەهۆی پێشێلکردنی یاساکانی عێراق.
بەپێی بەڵگەنامەیەک کە لەلایەن ئەنجومەنی باڵای دادوەری - سەرۆکایەتی داواکاری گشتی دەرچووە، نامەکەی ئەنجومەنی نوێنەران کە لەلایەن پەرلەمانتار مستەفا سەنەدەوە نێردراوە، ژمارە (١٤٩) و بەرواری ٢١ی ئازاری ٢٠٢٥، ڕەوانەی دادگای پەیوەندیدار کراوە، کە هاوپێچ کراوە بە سی دی(CD) بۆ پێداچوونەوە و گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی گونجاو.
هەروەها داواکاری گشتی داوای کرد بە زووترین کات لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان ئاگادار بکرێنەوە.
لە خوارەوە کۆپییەکی ئەو بەڵگەنامانە دەخەینەڕوو کە بە دەستی موتەڵع گەیشتووە:


ئەم کارە دادوەرییە لە کاتێکدایە کە بانگەوازی لێپرسینەوە لە سەرپێچیکارانی یاساکە دەکرێت تا ئێستا دڵشاد بارزانی هیچ لێدوانێکی فەرمی سەبارەت بەو ڕێکارانە دەرنەکردووە.
