کوردستان... دابەشکردنی بەشی دووەمی سەبەتەی خۆراک بەسەر هاوڵاتییاندا
وەزارەتی بازرگانی هەرێم دابەشکردنی بەشی دووەمی سەبەتەی خۆراک بەسەر هاوڵاتییاندا راگەیاند.
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هاوڵاتییان ئاگاداردەکەینەوە کە لە ئایندەیەکی نزیکدا بەشی دووەمی سەبەتەی خۆراک بۆ ئەمساڵ بەسەریاندا دابەشدەکرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، بەشێکی زۆری ماددەکانی ناو سەبەتە خۆراکییەکە ئامادەن و بریتین لەم ماددانە: سێ کیلۆ برنج، یەک کیلۆ شەکر، 400 گرام دۆشاو، یەک لیتر زەیت، نیو کیلۆ نیسک، نیو کیلۆ ئاردی نۆک.
دەشڵێت، سەبارەت بەئارد بەشی سێ بڕیارە دابەشبکرێت و ئامادەکاری کراوە بۆ وەرگرتنی گەنم لەسایلۆکان لەلایەن ئاشەکانەوە، بە مەبەستی دابەشکردنی بەسەر بریکارەکانی خۆراکدا.
ئاماژەی بەوەشدا، لە ئێستادا لیست دەدرێت بە بریکارەکان و دواتر دەست بە پڕۆسەی دابەشکردنی سەبەتە خۆراکەکان بەسەر هاوڵاتییاندا دەکرێت.
