المطلع
عاجل

post-image

دوای مانگێک لەدەستگیرکردنی رۆژنامەنووس بەشدار بازیانی لە سلێمانی ئازادکرا


17:33 كوردستان
2025-03-27
35133

رۆژنامەنووس بەشدار بازیانی لە سلێمانی ئازادکرا دوای نزیکەی مانگێک لە دەستگیرکردنی.
بنەماڵەی ڕۆژنامەنووس بەشدار بازیانی لە ئاگاداری بۆ ڕای گشتی پێشتر ڕایانگەیاندووە، بە ناوی خێزانی ڕۆژنامەنووس (بەشدار بازیانی)، کە بەشدار بازیانی لە ڕۆژی هەینیەوە 28ـی شوباتی 2025، لەلایەن هێزەکانی یەکێتیی و ئاسایشەوە دەستگیرکراوە.
بنەماڵەی ڕۆژنامەنووس بەشدار بازیانی دەڵێن: داواکارین لەلایەنە پەیوەندیدارەکان بەزووترین کات (بەشدار) ئازاد بکەن و ڕێز لە یاسا و مافەکانی مرۆڤ بگرن، هەروەها داوا لە هەموو خەڵکی بەشەرەف، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، سەندیکای ڕۆژنامەنووسان و میدیاکاران دەکەین کە پشتگیریمان بن بۆ ئازادکردنی.

باس لەوە دەکرێت کە لە ڕۆژی 28ـی شوباتی ڕابردوو لە سلێمانی گیراوە، ئەوەش لەدوای سکاڵای پەرلەمانتارێکی یەکێتیی و دڵشاد میرانی، نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی.

بەشدار بازیانی و سێ كەس لە هاوكارانی لە دەزگای میدیایی (میدیا21)، لە 28ـی شوبات لەلایەن هێزەكانی ئاسایشى سلێمانی دەستگیركران، دەستبەسەر زۆربەی كۆمپیوتەرو مۆبایلەكانیان گیرا، پاش لێكۆلێنەوە سێ هاوكارەكەی بە ناوی ( دانا ساڵح، نەبەز شێخانی، سەردەشت حەمە ساڵح) ئازادكران، بەڵام جارێكی تر دانا ساڵح، بانگكرایەوە بۆ ئاسایش و دەستبەسەرکرا و دوای لێكۆڵینەوە ئازادکرایەوە.
بەگوێرەی سەنتەری میترۆ، میترۆ لە رۆژی دەستگیركردنیانەوە لە سۆراغی ئەم كەیسە بووە، لە پەرەسەندنەكانی ئاگادارە، هەندێ وردەكاری هەن نامانەوێ لای ئێمەوە بڵاوبكرێنەوە، ئەمە لە چوارچێوەی دەسەڵاتی لایەنی لێكۆڵەرو دادگایە.
سەنتەری میترۆ راشیگەیاندبوو، بەهۆی لیستی تۆمەتەكان، وای بەپێویست دەزانین چاوەڕوانی بڕیاری دادەور بین.

دواجار ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ـی ئادار، دوای مانگێک لەدەستگیرکردنی رۆژنامەنووس بەشدار بازیانی ئازادکرا، دوای ئازادکردنیشی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رایگەیاند، "داوای لێبووردن دەکەین، دەستمان بۆ بابەتی هەستیار برد کە زانیومانە زیانی بە ئاسایشی نیشتمانی گەیاندووە".

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

2026-03-28 00:23 6212
پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

2026-03-28 00:03 4776
ئەڵمانیا: بەمزوانە ئەمریكاو ئێران لە پاكستان دانوستانی راستەوخۆ دەكەن

ئەڵمانیا: بەمزوانە ئەمریكاو ئێران لە پاكستان دانوستانی راستەوخۆ دەكەن

2026-03-27 23:59 6158
سوپای پاسداران: رێگریمان له‌ سێ كه‌شتی كرد بۆ تێپه‌ڕبون به‌ گه‌روی هورمزدا

سوپای پاسداران: رێگریمان له‌ سێ كه‌شتی كرد بۆ تێپه‌ڕبون به‌ گه‌روی هورمزدا

2026-03-27 23:58 5760
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ماوه‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ی له‌ هه‌رێم درێژكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئێران ده‌خوێنن

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ماوه‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ی له‌ هه‌رێم درێژكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئێران ده‌خوێنن

2026-03-27 23:55 4896
واڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران داوای درێژكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی له‌ تره‌مپ نه‌كردوه‌

واڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران داوای درێژكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی له‌ تره‌مپ نه‌كردوه‌

2026-03-27 23:54 4547
كەشناسی هەرێم: ئه‌مڕۆ و سبه‌ی باران بارین له‌ ناوچه‌ جیاجیاكان به‌رده‌وام دەبێت

كەشناسی هەرێم: ئه‌مڕۆ و سبه‌ی باران بارین له‌ ناوچه‌ جیاجیاكان به‌رده‌وام دەبێت

2026-03-27 23:52 5285
فایەق زێدان: بڕیاری راگه‌یاندنی جه‌نگ به‌گوێره‌ی ده‌ستور ته‌نیا له‌ ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تدایه‌

فایەق زێدان: بڕیاری راگه‌یاندنی جه‌نگ به‌گوێره‌ی ده‌ستور ته‌نیا له‌ ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تدایه‌

2026-03-27 23:49 4835
هەیبەت حەلبوسی: دواکەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار چیتر قبوڵکراو نییە

هەیبەت حەلبوسی: دواکەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار چیتر قبوڵکراو نییە

2026-03-27 23:46 4642
هاتوچۆی هه‌ولێر: به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی باراناو بۆته‌ هۆی وه‌ستانی هاتوچۆ له‌ چه‌ند شه‌قامێك

هاتوچۆی هه‌ولێر: به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی باراناو بۆته‌ هۆی وه‌ستانی هاتوچۆ له‌ چه‌ند شه‌قامێك

2026-03-26 23:13 6638
سەرۆک وەزیران وپادشای ئوردن جەخت لە گرنگی هەوڵی بێوچان بۆ ڕاگرتنی جەنگ دەکەنەوە

سەرۆک وەزیران وپادشای ئوردن جەخت لە گرنگی هەوڵی بێوچان بۆ ڕاگرتنی جەنگ دەکەنەوە

2026-03-26 19:49 5255
ه‌رارگای خاته‌مولئه‌نبیا: هێرش بكرێته‌ سه‌ر وێستگه‌كانی ئێران، ژێرخانی وزه‌ له‌ناوچه‌كه‌ وێران ده‌كه‌ین

ه‌رارگای خاته‌مولئه‌نبیا: هێرش بكرێته‌ سه‌ر وێستگه‌كانی ئێران، ژێرخانی وزه‌ له‌ناوچه‌كه‌ وێران ده‌كه‌ین

2026-03-22 21:20 10890
پزیشكیان: وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌ بێسه‌روبه‌ره‌كان له‌ مه‌یدانی جه‌نگدا ده‌ده‌ینه‌وه‌

پزیشكیان: وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌ بێسه‌روبه‌ره‌كان له‌ مه‌یدانی جه‌نگدا ده‌ده‌ینه‌وه‌

2026-03-22 21:16 8528
سكرتێری ناتۆ: هاوکاری ئەمریکا دەکەین بۆ کردنەوەی گەروی هورمز

سكرتێری ناتۆ: هاوکاری ئەمریکا دەکەین بۆ کردنەوەی گەروی هورمز

2026-03-22 21:14 10510
ژێرده‌ریایی ئه‌تۆمی به‌ریتانیا گه‌یشتۆته‌ ده‌ریای عه‌ره‌ب

ژێرده‌ریایی ئه‌تۆمی به‌ریتانیا گه‌یشتۆته‌ ده‌ریای عه‌ره‌ب

2026-03-22 21:12 9835
ئه‌مریكا ره‌تیده‌كاته‌وه‌ ئێران فڕۆكه‌یه‌كی ئێف15ی خستبێته‌ خواره‌وه‌

ئه‌مریكا ره‌تیده‌كاته‌وه‌ ئێران فڕۆكه‌یه‌كی ئێف15ی خستبێته‌ خواره‌وه‌

2026-03-22 21:10 3558
وەزارەتی پێشمەرگە: بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر یەکێک لە بارەگاکانمان لە چەمچەماڵ

وەزارەتی پێشمەرگە: بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر یەکێک لە بارەگاکانمان لە چەمچەماڵ

2026-03-22 16:15 9314
بەهۆی هێرشە موشەکییەکانی ئێران بۆ سەر باشووری ئیسرائیل زیاتر لە ١٦٠ کەس بریندار بوون

بەهۆی هێرشە موشەکییەکانی ئێران بۆ سەر باشووری ئیسرائیل زیاتر لە ١٦٠ کەس بریندار بوون

2026-03-22 16:13 4668