ئەنجومەنی ڕاژە دامەزراندنی بەشێکی نوێی یەکەمەکان و هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا ڕادەگەیەنێت
ئەنجوومەنی ڕاژەی گشتی فیدراڵی ئەمڕۆ هەینی دامەزراندنی بەشێکی نوێی یەکەمەکان و هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا ڕاگەیاند.
بەیاننامەیەکی ئەنجومەنەکە کە دەست ئاژانسی موتەڵع کەوتووە تیایدا، هاتووە کە: “سەرۆکی ئەنجومەنی ڕاژەی گشتی فیدراڵی، مەحمود تەمیمی سەرۆکایەتی دانیشتنی بەپەلەی ژمارە (٧)ی کرد کە ئەمڕۆ بەڕێوەچوو، بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجومەنەکە”.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، لە میانی دانیشتنەکەدا بڕیاردرا ژمارەیەک خاوەن بڕوانامەی باڵا و یەکەمەکان کە یاساکانی (٥٩ و ٦٧) دەیانگرێتەوە، دامەزرێنن، داواش لەو کەسانە دەکرێت کە ئەو دامەزراندنە دەیانگرێتەوە: "لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پێداچوونەوە بە ئەکاونتەکانیان بکەن بۆ ئەوەی بزانن لەکوێ دامەزراون".
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "ئەنجومەن لە پشووی فەرمیدا بەردەوامە لە کارەکانی، پابەندبوونی خۆی دووپاتدەکاتەوە بە تەواوکردنی ئەرکە دیاریکراوەکانی بە خێرایی و ڕەخساندنی هەلی کار بۆ کەسانی شایستە کە بەشداری لە گەشەپێدانی وڵاتدا دەکەن".
