ئەعرەجی ستایشی دیداری شەرع لەگەڵ شیعەکان دەکات: سەرەتایەکی نوێ بۆ سوریایەکی بەهێز و ئارام
قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ئەمڕۆ هەینی، ستایشی هەڵوێستی ئەحمەد شەرع سەرۆک کۆماری سووریای لە دیدار لەگەڵ کەسایەتییە دیارەکانی پێکهاتەی شیعەی سووریا کرد.
ئەلعەرەجی لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی ئێکس (تویتەری پێشوو ) نووسیویەتی: ئێمە هەڵوێستی گرنگی ئەحمەد شەرع سەرۆکی سوریا بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکان و دەستپێشخەرییەکی بەهێز و یەکگرتوو لە نێوان هەموو سوریاییەکان بۆ بنیاتنانی سوریا و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی بەرز دەنرخێنین.
ناوبراو لە پۆستەکەیدا وتیشی: نیشتمانەکان لەسەر یەکڕیزی و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی بنیات نراون، ئێمە زۆر بەرز دەنرخێنین ئەو هەڵوێستە گرنگەی کە ئەحمەد ئەلشەرا سەرۆک کۆماری سوریا بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکان و دەستپێکردنی دەستپێشخەرییەکی بەهێز و یەکگرتوو لەنێوان هەموو سوریاییەکان بۆ بنیاتنانی سوریا و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری وڵاتەکەی.
جێگای سەرنجە کە: "ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا ئەمڕۆ هەینی، لەگەڵ کەسایەتییە دیارەکانی مەزهەبی شیعە کۆبووەوە".
