خه‌زعه‌لی ڕه‌خنه‌ی له جیهانی ئیسلامی دەگرێت.. له پاڵپشتی وه‌ستاون و پشتیوانی كه‌رتی غه‌ززه ناكه‌ن
قه‌یس خه‌زعه‌لی، ئه‌مینداری گشتیی بزوتنه‌وه‌ی عه‌سائیب ئه‌هلی حه‌ق، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه ،رەخنەی له جیهانی ئیسلامی گرت كه له پاڵپشتی وه‌ستاون و پشتیوانی ڕاسته‌قینه‌ی كه‌رتی غه‌ززه ناكه‌ن، ئاماژەی بەوەشکرد، غه‌ززه "له ده‌ماره‌وه بۆ ده‌مارێكی تر سه‌رده‌بڕدرێت".
خه‌زعه‌لی له میانی وتاری جه‌ژنی ڕه‌مه‌زاندا ڕایگه‌یاند، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی "سه‌ركرده شه‌هیده‌كان و حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵا سكرتێری پێشوی گشتیی حزبوڵا" به‌رامبه‌ر غه‌ززه گرتیانه‌به‌ر، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی "راستگۆیی و دڵسۆزی بو".
خه‌زعه‌لی ڕه‌خنه‌ی له جیهانی ئیسلامی گرت كه له پاڵپشتی وه‌ستاون و پشتیوانی ڕاسته‌قینه‌ی كه‌رتی غه‌ززه ناكه‌ن، كه به بێبه‌ش وه‌سفی كردن و رایگه‌یاند، پاڵنه‌ره ئایدۆلۆژیه‌كانی پشت ململانێكه ته‌نها له فه‌ڵه‌ستین و لوبنان سنوردار نین، به‌ڵكو به‌مه‌به‌ستی كۆنتڕۆڵكردنی ناوچه‌كه‌ن له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، شه‌ڕی غه‌ززه ته‌نها پاڵنه‌رێكی سیاسی له‌لایه‌ن دوژمنی ئیسرائیله‌وه نه‌بوه، چونكه وڵاتێكی عه‌ره‌بیش ڕۆڵ ده‌بینێت له جێبه‌جێكردنی "پرۆژه‌ی ئیسرائیل بۆ دابه‌شكردنی سوریا".
