عێراق و هۆڵەندا جەختیان لە گرنگی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوانیان کردەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە ،هەردوو وەزیرانی عێراق و هۆڵەندا جەختیان لەگرنگی پتەوکردنی پەیوەندیه دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات کردەوە،لای خۆیەوە فواد حسێن بانگهێشتی هاوتا هۆڵەندییەکەی کرد بۆ سەردانیکردنی عێراق.
وەزارەتی دەرەوە لە راگهیندراوێكدا بڵاویکردەوە : "فوئاد حسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوە لەگەڵ کاسپەر ڤێلدکامپ، وەزیری دەرەوەی شانشینی هۆڵەندا لە بارەگای وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا لە لاهای کۆبووەوە".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا وەزیری هۆڵەندا بەخێرهاتنی جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوە و شاندی یاوەری کرد، جەختی لەسەر گرنگی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان بەغدا و لاهای کردەوە".
له راگهیندراوهكهی ئهوهیش هاتووه كه: هەردوولا دوایین پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاڵنگارییە ئەمنییەکانی بەردەم ناوچەکەیان تاوتوێ کرد و فوئاد حسێن دیدگای عێراقی سەبارەت بە دۆخی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ خستەڕوو. ئاماژەی بەوەشکرد، "لە کۆبوونەوەکەدا هەردوو وەزیر پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و پێویستی بەردەوامبوون لە پەیوەندی و هەماهەنگی هاوبەشیان لە ڕێگەی خولەکانی ڕاوێژکاری سیاسی و زیادکردنی سەردانە دووقۆڵییەکان تاوتوێکرد".
بەگوێرەی راگهیندراوهكه، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوە "بانگهێشتێکی ئاراستەی هاوتا هۆڵەندییەکەی کرد بۆ ئەوەی سەردانی عێراق بکات، ئەو دووەمیان پێشوازی لە بانگهێشتەکە کرد، هیوای خۆی دەربڕی کە ئەم سەردانە بەم نزیکانە ئەنجام بدرێت".
لەسەر ئاستی پەیوەندییە عەرەبییەکان، وەزیر ئاماژەی بە "لوتکەی داهاتووی عەرەبی کرد کە بڕیارە لە بەغدا بەڕێوەبچێت"، جەختیکردەوە "پێویستی عێراق بۆ دەستەبەرکردنی سەرکەوتنی کارەکانی لەبەر ڕۆشنایی پێشهاتەکانی ئێستای ناوچەکە".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، هەردوو وەزیر جەختیان لە "گرنگی بەردەوامی پەیوەندی و هەماهەنگی هاوبەش کردووەتەوە، بەتایبەتی لە قۆناغی داهاتوودا".
