ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سووڵ: له كۆبوونه‌وه‌كانی داهاتووی یەکێتی و پارتی گفتوگۆ له باره‌ی دابه‌شكردنی پۆسته‌كان ده‌كه‌ن
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی ئاماژه به‌وه ده‌كات له كۆبوونه‌وه‌كانی داهاتووی یەکێتی و پارتی گفتوگۆ له باره‌ی دابه‌شكردنی پۆسته‌كان ده‌كه‌ن.
ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سووڵ، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له كۆنفراسنێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند،به‌هۆی نه‌ورۆز و جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانه‌وه كۆبوونه‌وه‌كانی پارتی و یه‌كێتی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان وه‌ستاون؛ ده‌شڵێت، كۆبوونه‌وه‌كان دوای كۆتاییهاتنی پشووه‌كان، ده‌ست پێ ده‌كه‌نه‌وه.
وتیشی دوایین كۆبوونه‌وه‌ی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان تایبه‌ت بوو به ئاماده‌كردنی ڕه‌شنووسی دیدگه‌ی هاوبه‌ش و ته‌واو كراوه.
ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سووڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له كۆبوونه‌وه‌كانی داهاتوودا گفتوگۆ له باره‌ی دابه‌شكردنی پۆسته‌كان ده‌كه‌ن.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی جه‌ختیشی كرده‌وه، كۆبوونه‌وه‌كان تاوه‌كوو ئێستا ئه‌رێنین. گوتیشی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌م درێژه‌ی كێشاوه، به‌ڵام به پێویست زانراوه پرۆسه‌كه زۆر ورد بێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی كێشه سیاسی و كارگێڕییه‌كان نه‌بنه‌وه.
