ئەپیکور: لەگەڵ گەیشتن بەرێککەوتن لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق هەناردەی نەوت دەست پێدەکاتەوە
کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی هەرێم (ئەپیکور) رایگەیاند، ئەگەر حكومەتی هەرێم و عێراق لەبارەی پرسی نەوتەوە بگەنە رێككەوتن، "ئێمە ئامادەین بۆ دەستپێكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان".
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣ـی نیسانی ٢٠٢٥، کۆمەڵەی پیشازی نەوتی کوردستان(ئەپیکور) رایگەیاند، لەگەڵ گەیشتن بەرێککەوتن لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق، هەناردەی نەوت دەست پێدەکاتەوە و پێویستە رێز لەرێککەوتنەکانمان لەگەڵ حکومەتی هەرێم بگیرێت و داواکارییەکانمان گەیاندووەتەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەگەڵ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت وەبەرهێنانیان دەست پێدەکاتەوە، وەبەرهێنەرەکانیان بەهۆی راگرتنی نەوتی هەرێم لە رێگەی بۆری تورکیا و عێراق بە شێوەیەکی بەرچاو زیانیان بەرکەوتووە، بۆیە ناچاربوون بەشێوەیەک کەمتر لە نرخی بازاری جیهانی نەوت بفرۆشن و نزیکەی ٤٠٠ ملیۆن دۆلار زیانیان پێگەشتووە.
