هاتووچۆی هه‌ولێر راگەیەندراوێکی لەبارەی گۆڕانی کەش و هەوا بڵاوکردەوە
ئه‌مرۆ شه‌ممه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر به‌هۆی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما ڕاگه‌یه‌نراوێكی گرنگی له‌شێوه‌ی ڕێنمایی بۆ شوفێران بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاندووه ، له‌كاتی بارینی ته‌رزه‌دا نابێت به‌هیچ جۆرێك شوفێری بكرێت .
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر، دوا نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ شه‌ممه به‌هۆی گۆڕانی چڕی كه‌شوهه‌واوه ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و ڕایگه‌یاندووه ، ئه‌گه‌ری زۆره بارینی ته‌رزه ناو سه‌نته‌ری شاری هه‌ولیریش بگریته‌وه ، پێویسته له كاتی بارینی ته‌رزه‌دا شوفێر ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بووه‌ستێنێت و شۆفیری نه‌كات ،چونكه بارینی وورده به‌فری بچووك كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر تایه‌كانی ئۆتۆمبێل دروست ده‌كات و مه‌ودای بینینش كه‌م ده‌بێته‌وه و كاره‌سات به‌دوای خۆیدا دێنێت.
هه‌ر له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو ، پێویسته شوفێران له‌كاتی بارینی ته‌رزه‌دا ئۆتۆمبێله‌كانیان ببه‌نه شوێنێك كه سه‌قفی هه‌بیت یان به شتێك دایپۆشن تا ئۆتۆبیله‌كانیان له زیانی بارینی ته‌رزه‌ی به‌خوڕ به‌دوور بێت .
