قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماری مانگی ئازاری بڵاوکردەوە
ئەمڕۆ دووشەممە، قائیمقامیەتی سلێمانی، ئاماری مانگی رابردووی لیژنە هاوبەشەکانی بڵاوکردەوە و ئاماژەی یەوەکرد، “ پسوڵەی سەرپێچی لە چێشتخانە و شوێنە گەشتیارییەکاندا تۆمارنەکراوە”.
قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماری کار‌و چالاکییەکانی بۆ مانگی ئازار بڵاوکردەوە کە تیایدا رایگەیاندووە، مانگی رابردوو لە چێشتخانە و شوێنە گەشتییارییەکاندا هیچ پسوڵەیەکی سەرپێچی تۆمارنەکراوە.
ئەوەشی خستەڕوو، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت زیاتر لە حەوت هەزار سەردانیان بۆ دوکان و بازاڕ و شوێنە گشتییەکان ئەنجامداوە، بەڵام به‌هۆی پایه‌ندبوونیان به‌مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستیی له چێشتخانه و شوێنه گه‌شتیارییه‌كاندا هیچ پسوڵهیەکی سه‌رپێچی تۆمارنه‌كراوه.
ئاماژەی بەوەشدا، له‌مانگی رابردوودا ئاگاداری ئاراستەی 167 شوێن کراوەتەوە كه پابه‌ندیی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن ببن، هه‌روه‌ها به‌هۆی چه‌ند باره‌كردنه‌وه‌ی سه‌رپێچی و پابه‌ندنه‌بوونیان بە به‌رێنماییه‌كانی كاركردنەوە، لە مانگی رابردوودا، لیژنه‌كان 18 شوێنیان داخستووە و شه‌ش شوێنیشیان رووبه‌رووی دادگا کردووەتەوە.
