المطلع
عاجل

post-image

سودانی: حکومەت ڕێوشوێنی پێویستی گرتوەتەبەر بۆ گەیشتن بە سەقامگیری و دەستەبەرکردنی گەشەکردن لە دۆخێکی ئاڵۆزی ئابوریدا


14:41 عێراق
2025-04-07
55001

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ڕایگەیاند،  عێراق ڕوبەڕوی ئاستەنگ دەبێتەوە لە کەرتی دارایی و بانکیدا، حکومەتەکەی ڕێوشوێنی پێویستی گرتوەتەبەر بۆ گەیشتن بە سەقامگیری و دەستەبەرکردنی گەشەکردن لە دۆخێکی ئاڵۆزی ئابوریدا و ئامانج لە چاکسازییە گشتگیرەکان هاوتایە لەگەڵ پەرەسەندنە نێودەوڵەتییەکان.
محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ دوشەممە میانەی کۆنفرانسی چاکسازی کەرتی بانکی عێراقی، هەوڵەکانی بانکی ناوەندی و بانکەکان و تیمەکانی کاری کۆمپانیا ڕاوێژکارییە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکانی بەرز نرخاند کە بەردەوامن لەبرەودان و پەرەپێدانی کەرتی دارایی و بانکی عێراق.
ئاماژەی بەوەشكرد، حکومەتەکەمان بودجەیەکی سێ ساڵەی ئامادە کردوە، کە بریتییە لە تەرخانکردنی سەرچاوە بۆ کەرتە گرنگە جیاوازەکانی وەک تەندروستی، پەروەردە، و ژێرخان. بودجەی سێ لایەنە ڕێگە بە داڕشتنی پلانێکی دارایی درێژخایەن دەدات کە یارمەتیدەر بێت بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی ستراتیژی و گەشەپێدانی دەوڵەت.
سودانی باسی لەوەشكرد، "عێراق ڕوبەڕوی ئاستەنگ دەبێتەوە لە کەرتی دارایی و بانکیدا و حکومەتەکەی ڕێوشوێنی پێویستی گرتوەتەبەر بۆ گەیشتن بە سەقامگیری و دەستەبەرکردنی گەشەکردن لە دۆخێکی ئاڵۆزی ئابوریدا، هەروەها ئامانج لە چاکسازییە گشتگیرەکان هاوتایە لەگەڵ پەرەسەندنە نێودەوڵەتییەکان".
ئەوەشیخستەڕو، حکومەت کاریکردوە بۆ زیادکردنی داهات لەڕێگەی باشترکردنی سیستەمی باج و گومرگ و زیادکردنی داهاتی نا نەوتییەوە کە بەشدار بو لە کەمکردنەوەی پشت بەستن بە داهاتی نەوت. هەروەها کاردەکەن بۆ ئەوەی گومرگەکان بە تەواوی ئۆتۆماتیکی بکەن، لە ڕێگەی سیستەمی (ئەسیکۆدا)"ـەوە کە سیستەمی ئۆتۆماتیکی جیهانییە بۆ ڕێوشوێنەکانی گومرگی نەتەوە یەکگرتوەکانە.
سودانی ڕونیكردەوە، داهاتی گومرگی بە نزیکەی 128‎%‎ زیادیکردوە و داهاتی باج 22‎%‎ بەرزبوەتەوە بەراورد بە ساڵانی پێشو بەرزترین ڕێژەیە. هەروەها لە ماوەی دو ساڵی ڕابردودا ئەنجومەنی وەزیران چەند بڕیارێکی دەرکرد بۆ داڕشتنەوەی بانکەکانی؛  ڕافیدەین، ڕەشید، پیشەسازی، و کشتوکاڵ، لە ڕێگەی یارمەرت کۆمپانیایەکی ڕاوێژکاری نێودەوڵەتی بەناوبانگەوە.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

2026-03-28 00:23 13530
پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

2026-03-28 00:03 12700
ئەڵمانیا: بەمزوانە ئەمریكاو ئێران لە پاكستان دانوستانی راستەوخۆ دەكەن

ئەڵمانیا: بەمزوانە ئەمریكاو ئێران لە پاكستان دانوستانی راستەوخۆ دەكەن

2026-03-27 23:59 13150
سوپای پاسداران: رێگریمان له‌ سێ كه‌شتی كرد بۆ تێپه‌ڕبون به‌ گه‌روی هورمزدا

سوپای پاسداران: رێگریمان له‌ سێ كه‌شتی كرد بۆ تێپه‌ڕبون به‌ گه‌روی هورمزدا

2026-03-27 23:58 12863
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ماوه‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ی له‌ هه‌رێم درێژكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئێران ده‌خوێنن

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ماوه‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ی له‌ هه‌رێم درێژكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئێران ده‌خوێنن

2026-03-27 23:55 11996
واڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران داوای درێژكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی له‌ تره‌مپ نه‌كردوه‌

واڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران داوای درێژكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی له‌ تره‌مپ نه‌كردوه‌

2026-03-27 23:54 11998
كەشناسی هەرێم: ئه‌مڕۆ و سبه‌ی باران بارین له‌ ناوچه‌ جیاجیاكان به‌رده‌وام دەبێت

كەشناسی هەرێم: ئه‌مڕۆ و سبه‌ی باران بارین له‌ ناوچه‌ جیاجیاكان به‌رده‌وام دەبێت

2026-03-27 23:52 12064
فایەق زێدان: بڕیاری راگه‌یاندنی جه‌نگ به‌گوێره‌ی ده‌ستور ته‌نیا له‌ ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تدایه‌

فایەق زێدان: بڕیاری راگه‌یاندنی جه‌نگ به‌گوێره‌ی ده‌ستور ته‌نیا له‌ ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تدایه‌

2026-03-27 23:49 12204
هەیبەت حەلبوسی: دواکەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار چیتر قبوڵکراو نییە

هەیبەت حەلبوسی: دواکەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار چیتر قبوڵکراو نییە

2026-03-27 23:46 12213
هاتوچۆی هه‌ولێر: به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی باراناو بۆته‌ هۆی وه‌ستانی هاتوچۆ له‌ چه‌ند شه‌قامێك

هاتوچۆی هه‌ولێر: به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی باراناو بۆته‌ هۆی وه‌ستانی هاتوچۆ له‌ چه‌ند شه‌قامێك

2026-03-26 23:13 13023
سەرۆک وەزیران وپادشای ئوردن جەخت لە گرنگی هەوڵی بێوچان بۆ ڕاگرتنی جەنگ دەکەنەوە

سەرۆک وەزیران وپادشای ئوردن جەخت لە گرنگی هەوڵی بێوچان بۆ ڕاگرتنی جەنگ دەکەنەوە

2026-03-26 19:49 12512
ه‌رارگای خاته‌مولئه‌نبیا: هێرش بكرێته‌ سه‌ر وێستگه‌كانی ئێران، ژێرخانی وزه‌ له‌ناوچه‌كه‌ وێران ده‌كه‌ین

ه‌رارگای خاته‌مولئه‌نبیا: هێرش بكرێته‌ سه‌ر وێستگه‌كانی ئێران، ژێرخانی وزه‌ له‌ناوچه‌كه‌ وێران ده‌كه‌ین

2026-03-22 21:20 12066
پزیشكیان: وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌ بێسه‌روبه‌ره‌كان له‌ مه‌یدانی جه‌نگدا ده‌ده‌ینه‌وه‌

پزیشكیان: وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌ بێسه‌روبه‌ره‌كان له‌ مه‌یدانی جه‌نگدا ده‌ده‌ینه‌وه‌

2026-03-22 21:16 10152
سكرتێری ناتۆ: هاوکاری ئەمریکا دەکەین بۆ کردنەوەی گەروی هورمز

سكرتێری ناتۆ: هاوکاری ئەمریکا دەکەین بۆ کردنەوەی گەروی هورمز

2026-03-22 21:14 11826
ژێرده‌ریایی ئه‌تۆمی به‌ریتانیا گه‌یشتۆته‌ ده‌ریای عه‌ره‌ب

ژێرده‌ریایی ئه‌تۆمی به‌ریتانیا گه‌یشتۆته‌ ده‌ریای عه‌ره‌ب

2026-03-22 21:12 11414
ئه‌مریكا ره‌تیده‌كاته‌وه‌ ئێران فڕۆكه‌یه‌كی ئێف15ی خستبێته‌ خواره‌وه‌

ئه‌مریكا ره‌تیده‌كاته‌وه‌ ئێران فڕۆكه‌یه‌كی ئێف15ی خستبێته‌ خواره‌وه‌

2026-03-22 21:10 4635
وەزارەتی پێشمەرگە: بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر یەکێک لە بارەگاکانمان لە چەمچەماڵ

وەزارەتی پێشمەرگە: بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر یەکێک لە بارەگاکانمان لە چەمچەماڵ

2026-03-22 16:15 11282
بەهۆی هێرشە موشەکییەکانی ئێران بۆ سەر باشووری ئیسرائیل زیاتر لە ١٦٠ کەس بریندار بوون

بەهۆی هێرشە موشەکییەکانی ئێران بۆ سەر باشووری ئیسرائیل زیاتر لە ١٦٠ کەس بریندار بوون

2026-03-22 16:13 6075