بێگەرد تاڵەبانی: كه‌مته‌رخه‌میه‌كان له عێراق واده‌كه‌ن ورده ورده به‌ره‌و وڵاتێكی بیابانبون بڕوات
بێگه‌رد تاڵه‌بانی، وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، كه‌مته‌رخه‌میه‌كان له عێراق واده‌كه‌ن ورده ورده به‌ره‌و وڵاتێكی بیابانبون بڕوات به له‌ده‌ستدانی كوالێتی خاك و كه‌مبونه‌وه‌ی ئاو و نه‌مانی سه‌رچاوه ئاوییه‌كان كه ئه‌وه‌ش كارده‌كاته دانیشتوانه‌كه‌ی و نه‌مانی خۆراكی پێویست، بۆیه تێكچونی دۆخی عێراق به گشتی كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆ ده‌كاته سه‌ر دۆخی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت ئاسه‌واری كۆچكردنی دانیشتوان له به‌شه‌كانی خواروی ناوه‌ڕاستی عێراق بۆ هه‌رێم، دەشڵێت، "پێویسته دیارده‌ی كۆچ له گونده‌كانه‌وه به‌ره‌و شاره‌كان ڕابگرین".
بێگه‌رد تاڵه‌بانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌میانی وتارێكدا له كۆنفرانسێكی ژینگه، له شاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، "له‌ماوه‌ی پێنج ساڵی ڕابردوی كاركردنمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵ هه‌نگاوی ورد و گرنگمان نا بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌كاری بكه‌ین له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گۆڕنكاریه‌كانی كه‌شوهه‌وا، ئه‌و په‌رۆشییه‌ی كه ئێمه له هه‌رێمی كوردستان هه‌مانه هه‌مان په‌رۆشی له عێراقدا نابینین، كه ئه‌وه كاریگه‌ری دروستده‌كات له ڕێگریكردن له ده‌رئه‌نجامه‌كانی گۆڕانكاریه‌كانی كه‌شوهه‌وا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، كه‌مته‌رخه‌میه‌كان له عێراق واده‌كه‌ن ورده ورده به‌ره‌و وڵاتێكی بیابانبون بڕوات به له‌ده‌ستدانی كوالێتی خاك و كه‌مبونه‌وه‌ی ئاو و نه‌مانی سه‌رچاوه ئاوییه‌كان كه ئه‌وه‌ش كارده‌كاته دانیشتوانه‌كه‌ی و نه‌مانی خۆراكی پێویست، "بۆیه تێكچونی دۆخی عێراق به گشتی كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆ ده‌كاته سه‌ر دۆخی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت ئاسه‌واری كۆچكردنی دانیشتوان له به‌شه‌كانی خواروی ناوه‌ڕاستی عێراق بۆ هه‌رێم".
بێگه‌رد تاڵه‌بانی باسی له‌وه‌شكرد، "لە کابینەکانی پێشودا توانای گلدانەوەی ئاو تەنها 50 ملیۆن مەتەر سێجا بو، بەڵام لە ماوە پێنج ساڵی ڕابردو تا ئێستا زیاتر لە 160 ملیۆن مەتر سێجا ئاو گلدراوەتەوە"، هاوكات وتیشی، ئاستی به‌رهه‌مهێنانی له كه‌رتی كشتوكاڵدا گه‌یشتوه‌ته 10% و داواشیكرد دیارده‌ی كۆچ له گونده‌كانه‌وه به‌ره‌و شاره‌كان ڕابگریدرێت
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "لە هەرێمی کوردستان 25 بەنداوە هەن، دروستکردنی 12 بەنداویش کاریان تێدا دەکرێت، هاوکات پێشنیازی دروستکردنی 42 بەنداوی دیکە کراوە، 103 پۆند هەن، 56 پۆند لە قۆناغی دروستکردندان، هاوکات 46 پۆندی دیکە پێشنیازی دروستکردنیان بۆ کراوە".
وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو ده‌ڵێت، پێشنیازیان کردوە چوار بەنداوی دیکەی ستراتیجی لە سەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان لەسەر ڕێرەوی سەرچاوە ئاوییە سروشتییەکان دروست بکرێن، بە تایبەت لەسەر زێی گەورە، خازر، زێی بچوک، چەندین شوێنی دیکە، به‌ڵام نه‌توانراوه هه‌نگاوی بۆ بنرێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه رۆتین له كاره‌كاندا هه‌بوه له نێوان ئه‌وان و وه‌زاره‌ته‌كانی عێراقدا.
ڕونیشیكرده‌وه، "كارمان كردوه بۆ گۆڕینی فه‌لسه‌فه‌ی به‌كارهێنانی ئاو به‌شێوازێك هه‌موان پێكه‌وه ده‌ست بكه‌ین به ڕێكاره‌كانی چۆنێتی ده‌ستخستی ئاو و به‌كارهێنانی ئاو، كه تائێستا شێوازی به‌كارهێنانی ئاو نادروسته و به‌فیڕۆچون له ئاودا زۆره، ده‌رچواندنی یاسایه‌كی تایبه‌تمه‌ند بۆ ئاو له‌م كابینه‌یه‌دا كارێكی گرنگه".
