سروە عەبدولواحید هەوڵەکانی بەربەست خستنە سەر هەڵبژاردن و درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان ئاشکرا دەکات
سەرۆکی فراکسیۆنی پەرلەمانی نەوەی نوێ، سروە عەبدولواحید، پەردەی لەسەر نیازێکی سیاسی بۆ ئاستەنگکردن لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو و درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان لابرد.
لە پۆستێکدا لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس کەموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە ، عەبدولواحید نووسیویەتی: دیاریکردنی 11ی تشرینی دووەم لەلایەن حکومەتەوە وەک وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان، ئیرادەی خۆی پشتڕاست دەکاتەوە بۆ دابینکردنی ژینگەیەکی سەلامەتی ئەنجامدانی.
ئاماژەی بەوەشکرد، "قسەی هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەکان مەبەست لێی دانانی بەربەستە لە ڕێگەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن. وا دیارە بەنیازن ماوەی ئەم پەرلەمانە ناکاریگەرە درێژبکەنەوە. ئەم خەونە نایەتە دی چونکە ئێمە بڕیارێکی دادگای فیدراڵیمان هەیە کە درێژکردنەوەی ماوەی ئەنجوومەنە هەڵبژێردراوەکان قەدەغە دەکات. هەروەها پێشتر بڕیارێکمان دەستکەوتووە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ماوەی درێژکردنەوەی ماوەی پەرلەمانی هەرێم".
ئاماژەی بەوەشکرد، ستایشی هەوڵەکانی سەرۆکوەزیران دەکەین کە ئەم هەنگاوەی گرتووە، داواش لە فراکسیۆنە سیاسییەکان دەکەم ڕۆڵی پەرلەمان لە قۆناغی ماوەتەوە کارابکەن و یاسا مشتومڕاوییەکان لە بەرنامەی کاردا لاببەن.
