سودانی جەخت دەکاتەوە لەسەر بەردەوامی جێبەجێکردنی نەخۆشخانەکان لە قەزا و ناحیەکان
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، جەخت دەکاتەوە لەسەر بەردەوامی جێبەجێکردنی نەخۆشخانەکان لە قەزا و ناحیەکان بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ هەموو ناوچەکانی عێراق
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە"سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە کارە جێبەجێکارییەکانی پرۆژەی 3 نەخۆشخانەی دەستپێکرد لەچوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەت بۆ پەرەپێدانی کەرتی تەندروستی و باشترکردنی خزمەتگوزارییە پزیشکی و چارەسەرییەکان.
سودانی دەستی بە کاری جێبەجێکاری نەخۆشخانەیەکی تایبەتمەند کرد بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجەی منداڵان و چاندنی مۆخی ئێسک نەخۆشخانەکە دەکەوێتە شاری پزیشکی بەغدا بە توانای 150 قەرەوێڵەی و ژووری نەشتەرگەری و یەکەکانی تیشک و ئێم ئاڕ ئای و کلینیکی ڕاوێژکاری لەخۆدەگرێت.
هەروەها سەرۆک وەزیران کارکردنی لە دوو پڕۆژەی دوو نەخۆشخانەی 100 قەرەوێڵەی ڕاگەیاند لە هەریەک لە قەزای حەیدەریە لە پارێزگای نەجەف و قەزای مجەر کەبیر لە پارێزگای میسان کە بریتین لە بەشەکانی نەشتەرگەری و چاودێری چڕ و منداڵبوون و فریاکەوتن و نەخۆشی هەناوی و بەشەکانی دیکەی خزمەتگوزاری کە یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی واقیعی تەندروستی لە هەردوو قەزاکە.
ئەم دوو نەخۆشخانەیە دێتە سەر ئەو پێنج نەخۆشخانە 100 قەرەوێڵەییەی کە بەڕێزیان مانگی ڕابردوو لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە دەستیپێکرد، لە کۆی گشتی 16 نەخۆشخانە کە وەک نەخۆشخانەی 100 قەرەوێڵەیی دیاریکراون بۆ خزمەتکردن و چارەسەر لە قەزا و ناحییەکان.
سودانی ئاماژەی بە نەخۆشخانەی تایبەتمەند بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجەی منداڵان کرد کە یەکێکە لە پڕۆژە گرنگەکان کە بە نوێترین شێوازەکانی چارەسەرکردن و ووردترین ئامێری پزیشکی 40 بۆ 50% ی پێداویستی چارەسەری ئەم نەخۆشییانە لە منداڵاندا دابین دەکات و بە شێوەیەک داڕێژراوە کە دۆستی خێزان و منداڵان بێت، و ستایشی دەستپێشخەری بازرگانان و پزیشکان و بەشداریکردنیانی لەو پڕۆژەیە کرد، چونکە نوێنەرایەتی ئاماژەیەکی مرۆیی و وێنەیەکی هاودەنگی کۆمەڵایەتی دەکات.
ئەمەی خوارەوە دەقی وتارەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانە:
? ستایشی هەوڵی بەشداربووان و کرێکاران دەکەین لە وەزارەتی تەندروستی فەرمانگەکانی و پارێزگاکانی نەجەف و میسان.
? هەردوو پڕۆژەی نەخۆشخانەکانی حەیدەریە و مجەڕ لەچوارچێوەی ڕێککەوتنی نێوان عێراق و چین جێبەجێ دەکرێن کە بریتییە لەجێبەجێکردنی 16 نەخۆشخانەی 100 قەرەوێڵەی لەسەر ئاستی قەزاکان.
? حکومەت هەنگاوی ناوە بۆ دروستکردنی نەخۆشخانەی بچووک و مامناوەند لە قەزا و ناحیەکان بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی لە سەرتاسەری عێراق و کەمکردنەوەی فشاری سەر نەخۆشخانەکان لە ناوەندی شارەکان.
? ئەم شێوازە پلانی خراپی قۆناغەکانی پێشوو چارەسەر دەکات کە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی نەخۆشخانەی 500 قەرەوێڵەیی دانرا و دواکەوتوون.
? کۆمپانیای شایستە هەڵبژێردران بۆ جێبەجێکردن لەسەر بنەمای چەند پێوەرێک، بۆ دڵنیابوون لە وردبینی و خێرایی، و کوالیتی جێبەجێکردن.
? جەخت لەسەر ئەوە دەکەینەوە کە پێویستە حکومەتە خۆجێییەکان پاڵپشتی کۆمپانیا جێبەجێکارەکان بکەن بۆ تەواوکردنی پرۆژەکان لەکاتی خۆیدا.
? حکومەت بەردەوامە لە سەرپەرشتی کەرتی تەندروستی و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری و ژێرخان.
? نەخۆشخانەکان چەندین ساڵ بەدەست نەبوونی کاری چاککردنەوە دەناڵێنن و ئێمە تیشک دەخەینە سەر تەواوکردنی پڕۆژە تەندروستییە دواکەوتووەکان.
? ڕێنماییەکانمان لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی یاسای بیمەی تەندروستی و خۆماڵیکردنی پیشەسازی دەرمانسازی بە هەنگاوێک دێت کە تەواوکەری یەکتر بن.
