ترەمپ: دەمەوێت ئێران وڵاتێکی گەورە بێت بەڵام بێ ئەوەی چەکی ئەتۆمییان هەبێت
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئێران "ناتوانێت چەکی ئەتۆمی هەبێت"، دهیهوێت ئێران وڵاتێکی نایاب، گەورە و بەختەوەر بێت.
دۆناڵد ترەمپ لە کەشتیی "هێزی ئاسمانی یەک" بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند، "دەمەوێت ئێران وڵاتێکی نایاب و گەورە و بەختەوەر بێت، بەڵام ناتوانن چەکی ئەتۆمییان هەبێت".
وتهكانی ترهمپ، پێش كۆبونهوهی ستیڤ ویتکۆف، نوێنەرەکەی لەگەڵ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە عومان دێت، كه ئهمڕۆ شهممه كۆدهبنهوه.
ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی هەواڵی ئەمریکی ئەکسیۆس ئاماژەی بەوەکردوە کە ترەمپ "ئامادەیە ئیمتیازات بکات" بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی، ئەوەش بە پشتبەستن بە بەرپرسێکی ئیدارەکەی.
ترەمپ پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە ئێران دەبێت بە خێرایی ڕێککەوتنێک ئەنجام بدات بۆ ئەوەی ڕێگری لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی بکات یان ڕوبەڕوی هێرشی سەربازی ببێتەوە، بەڵام تاران متمانەی بە سەرۆکی ئەمریکا نییە کە لە یەکەم خولی سەرۆکایەتیدا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی پێشو کشایەوە.
